تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نیرتکەشوانە
پەلەشوانه٬ گیایەکە دەخورێ و بۆنی هەیە
وەروانە
(هەورا.): بەروانکە
پاسەوانە
پاشخووانە
پاشخووان، پەسمەنە
پاشەلەوانە
بەرچینە یا دووبارەیێکە دەنرێت بە دووای پلوورەی هەنگەوە بۆ ئەوەی شانەی تێدا هەڵبەستێ و هەنگووینی تێدا بکات
پاشەوانە
چتێکە بە پاشەوەی پلوورەی هەنگەوە دەنرێ بۆ ئەوەی شانەی تێدا بکات
پاڵوانە
پاڵووێنە. باڵندەیێکی ڕەشی باڵدرێژی لاق کورتی تیژ ڕۆیە، کە بکەوێتە سەر زەوی ناتووانێ بە ئاسانی بفڕێ
پاڵەوانە
(کەڕۆژ) دیوار یا ئەسوندەیێکی دەمەکییە لە تەنیشت دیواری شکست دادەنەزرێ، گوڵتە، تیرەک، پشت کۆڵەکە. جوورێکە لە مازوو. فیلپایە، کۆڵەگە، پایەیەکە بدرێتە ژێر شووێنی زەدەداری شکست. تەیرەن ئەبابیلە، باڵندەیێکی ڕەشی گچکەو باڵ درێژە بەهاران پەیدا دەبێ ئیتر گۆیا دووای نیوەی هاوینێ بزر دەبێ، باڵندەی ناوبراو هەمیشە بە حەواوەیە، کە بنیشێ ناوانێ بفڕێ ئێوارانیش لەسەر دارو بن سوواندان دەنیشن تا لە بەیانیدا بتوانن خۆ فڕێدەن و بفڕت خووادنیشیان لە حەواوە مێش و مێشوولەیە
پووزەوانە(ڕۆژ)
بەلەک پۆش. لاسکە گۆرەوی بەلەکێ بەبێ گۆرەوی. پوو
پۆزەوانە
پووزەوانە. ئاسنێکە دەخرێتە سەر لووتی ووڵاخ و ڕەشمەی پێ بەند دەکرێ
پیاوانە
مەردانە، ئازایانە، مێرانە، ئادەمییانە، ئادەمانە. کردەوەی وەکوو پیاوان
پێوانە
پەیمانە. کیلە، ئەو دەفر یا بادیەیە، کە شلەمەنی پێ دەپێورێ، پێوان._کردن: کیلەپێوان
پێچەوانە
چەپەوانە، ئاوەژوو، واژی ، بەرواژی. چتی پاش و پێش
پەروانە
فڕفڕە._ی ماکینان. پەپوولە._بۆ هەموو چتێک بەکار دەبرێ، کە بە گەوی چەرخێکیدا بسووڕێتەوە وەکوو_ی پانکە، پەروانەی ئاشی، _ی کاتژمێری
پەلەشووانە(سەق)
نێرتکە شووانە، جوورە گیایەکە
پەمووانە
پەنجەوانە
(کەڕۆژ) دەستکێش، دەسکێش. (ڕۆژ) قەیناخ، قامکوانەی تەنەکەی سەپانان. ئەنگوستیلە
چووزەشووانە
گیایەکی بەهارییەو گەڵایەکەی وەک بەڕەزا وایە لاسکەکەی بە ناسکی دەخورێ
چەقەوانە(کە)
(هەورا) چەقان، چەقەنە، چووار پارچەی زەرد یا کانێکی ترە شەکەرۆکەو سەماکاران لە قامکیانی دەکەن لەکاتی سەماکردنێدا چەقەنەی پێ لێدەدەن