تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەریسە
چێشتێکە لە گەنمەکوتاوی دروست دەکرێ٬ تا دەنکەکانی دەتوێتەوە دەبێ بکوڵێ٬ (شن٬. بابا.٬ هەوار.) کەشگەک٬ (بار.) بەشەو گەنمی کوتراو بە ئاوەوە دەڵێنن گۆشتیشی تێدەکەن٬ بەگەرمی بەداری تێک وەردەدرێت سبەینێ لە قاپانی دەکەن٬ ڕۆن یا هەنگوین یا دۆشاو یاشەربەتی کەمێک بەسەردادەکەن.
هەریشە (هەورا.)
کەشکە(کۆ.)
هەرین(باک.)
ئەستێرە٬ گەز لە ئانیشکەوە تا سەری قامکان٬ بۆڕەی ڕەشەوڵاخان ٬ بۆڕاندن٬ هاڕین٬ وردکردن.
هەرێ (باد.)
هەمیشە٬ (گەر.) پەیمان٬ بەڵێن٬ (باک.٬ باد.) ئەرێ٬ بەڵێ٬ ئایا٬ گەوج بوون.
هەرێ دەر
بەڵێندەر٬ گفت دەر.
هەرێ کردن(خۆ.)
دەست پێ کردن٬ لەسەر ڕۆیشتن٬ بڕیار لەسەردان.
هەرێز (هەورا.٬ ڕۆژ٬. کرما)
فریز٬ فریزوو.
هەرێس
فریزوو٬ گیایەکە. (باک.) کۆراڕ٬ دڵمردوو٬ خۆپارێز.
هەرێم
هەرەم٬ هەلەم٬ قۆڵ٬ کاڤار٬ لای٬ قەرە٬ (ڕۆژ.) تووپڕ٬ تووڕە٬ ناوچە، مەڵبەند.
هەرێنا(باک.)
ڵاودڵی٬ دوودڵی٬ ئیش کەتیە_ یی.
هەرێنی(باک.)
بەڵێنی٬ پەیمان.
هەرە
(باک.): سەکۆ٬ تەپۆڵکه٬ ئێجگار٬ گەلێک٬ ئی هەرەپتر
هەرەبەنگ
(هەورا.): برایمەبۆگەنە٬ گیایەکە
هەرەزەنی
(هەو.): ئانیشک
هەرەزەڵە
(کە.)):هەو.) ڕەزڕەزۆک٬ پنجکێکە بەرێکی چکۆڵەی سوور دێنی دەخورێ و ترش و شیرینه٬ گەورەدەبێ بەرەکەی هێندەی دەنکە قەزوانێکە بەڵآن بەهێشوەیەوە
هەرەس
ڕنوو٬ ڕندک٬ (هەورا.): فرمێسک. (ڕەوا.) ڕەنی. –بردن (کۆ.کە.ڕۆژ.): قەڵەشان٬ درزبردن. (موک.بابا.) پارچە زەوی یا کەندێکە یا کێوێکە بەزنا یا بە بروسک ڕووخابی و تیکچووبێ. –بردن: ڕووخان. ئاشۆت٬ ئاشیت. پارچەبەفرێکی زلە ڕووخابێ یا لە ڕووخانیدابێ. کۆمەڵە وڵاخ یا ماڵاتێکە بە غار لە هەورازێکیەوە بێتە خوارێ٬ یا کۆما بەرد و گڵێکە یا چتێکی دیکەیە٬ کە بەیەکجاری بڕووخێ و بێتە خوارێ. (کە.): دیوارێکی هەرەسی بردبێ و شەق بووبێ
هەرەس هێنان
هەرەم
(دزە.خۆ.)هەرێم. (باک.): سرکۆ٬ کۆما٬ تەپۆڵکە
هەرەنگ
(فە.): توانایی٬ هێز
هەرەوەز (موک.)
(کۆ.٬ هەو.)زباره.دەسته وا.دەستیاو.ترومپا.له جووت و دروێنه و گێرەدا به نۆبەیارمەتی یەکتری دان- ی:زبارەیی٬ دەستەوایی.