تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەت
(ڕۆژ.کە.): هاندان٬ بۆ هاندانی سەگی بە کاردەبرێ وەکو: دەی. –کردن: هاندان
هەتا
هەیا٬ هەتاکوو٬ هەیانی٬ تاکی٬ دا
هەتار
کوتکی گەوره٬ بەردی گەورەی گلارە بوو لە کێو
هەتان
(ڕەوا.هەو.): پەرژینێکە بە تانۆکی چنرابێ
هەتاهەتایێ
(باک.): مایەنده٬ جاویدان٬ هەتاهەتا٬ هەتاسەر٬ ببڕببڕ٬ ببڕای ببڕای٬ بێ پێش و دووایی٬ بێ بەر و دوایی٬ هەروهەر
هەتاو
خۆر٬ ڕۆژ٬ تاو٬ هتاڤ٬ نێوی ئافرەتانه٬ تیشکی ڕۆژێیە. – دەرچوون: خۆردەرچوون٬ خۆرهەڵاتن
هەتاوبردن
خۆرانگازبوون٬ تاوبردن
هەتاوبردوو
تاوبردوو٬ خۆرانگاز
هەتاوسەنج
(موک.): ڕۆژنووس
هەتاوگاز
تاوگاز٬ تاوبردوو. –بوون: تاوبردن٬ تاوگازبوون
هەتاڤ (باد.)
هەتاو٬ ڕۆژ.
هەتاکو
تاکو٬ تا٬ دا
هەتاکوێ
تاکوێ٬ هەتا چ شوێنێک٬ بۆ پرسیار کردنە لە شوێن و کات
هەتاکەی
تاکەی٬ هەتا چ کاتێک٬ هەتا کەنگی٬ بۆ پرسیار کردنە لە ماوە
هەتتان
(گەر.): کردەوەیەکە لە سەرەتای بزن بڕینەوە تا دەکرێتە ڕەشماڵ-ی پێ دەڵێن
هەتدەر
(ڕۆژ.کە.): هاندەر
هەترێ و مەترێ
بەهەمەحاڵ٬ بەهەرحاڵ٬ بەهەرچۆنێکی بێ
هەترە
(هەو.) بار ڕووتی٬ (دەر.): هەڵەته٬ تار٬ هەتڵە٬ ئاواره٬ فڕندان٬ هەڵفڕاندن. –بوون: ئاوارەبوون٬ -کردن: فڕاندن
هەترەش
(خۆ.): نەترە٬ زەهله٬ زراوچوون٬ تۆقین٬ -چوون
هەتووان
(موک.): دەرمان٬ مەڵحەم. –ی نەمردن