تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزنەمەرەز
بزنێکە تووکی درێژو نەرم و ڕەنگی جووراوجووری هەیە، (باک) چوور
بزنەهەمس
بزنێکە دەم و قەپۆزی سوورکار بێ
بزنەوان
شووانی بزنان
بزنەوەس
مەشکەیەکە لە پێستی بزن دروستکرابێ
بزنەپۆش
بزنێکە گوێی شۆڕو درێژبێ
بزنەڕیشە
گیایەکی بەهارییە، گەڵای وەک گەوەر وایە، بنجێکی بچووکی هەیە گوڵێکی شینکاری هەیە
بزنەکوڕانە
بزنێکە هەموو ماڵە ژێر دەستێک دەینێرن بۆ ماڵی ئاغا هەر کاتێکی کوڕی بێ
بزنەکۆڵ
بزنی بێ شاخ
بزنەکێفی
بزنەکێوی
(باک) پەرکوڤ. بزنەکێڤی، وەک ئاسک وایە بەڵام شاخەکانی لکلکن
بزنەکەڕێ
بزنێکە گووێی بچووک و قوت بێ
بزنەکەژ(خۆ)
بزنێکە ڕەنگی سپی بێ، بەڵان بە زەردی بنوێنێ، (خۆ) بزنەسیس
بزنەگەل
بزنەل
بزنەڵ
بزنەگەڵ
بزواندنەوە
جووڵاندنەوە، هۆژاندنەوە
بزووتنەوە
بزاڤکرن، بزاڤ بوون، جووڵانەوە، جڤین، هۆژانەوە. سەرکەوتنی نرخی چت. پتربوونی ئاو
بسێنەوە
هاودەنگ، کەسێکە وەڵامی گۆرانی بێژ یا شیوەنکەران بداتەوە
بمسێنەرەوە
بمکڕەوە، بم ئەستێنەوە، ڕزگارم کە
بناغەدانەوە
هەڵکەندنی بناخە
بناغەنانەوە
بناخەدانەوە