تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرتێنە
(ئەردە.): کاکڵەمووشان٬ تەونی جاڵجاڵووکە
کەرخنکێنە
گیایەکە بەقەد گەنمی بڵند دەبێ دەنکەکانیشی وەهی جۆی دەچێ٬ بەڵان قەڵجغەکانی لە ئیی گەنم و جۆی باریکتره٬ کەرخەنێک٬ (باک.):کەرخەنۆک٬ گیازاخه٬ سیازاخه٬ پووشەسووره٬ جۆداس
کەرسۆنە
مەزرەق٬ قۆڕقۆڕە
کەرسەنە
(باک.):ئاواره٬ دەربەدەر٬ هەرزەگەرد
کەرەجنە
چنگنه٬ شێرپەنجە٬ نێرەی جاڵجاڵووکەیە
کەرەژینە
(شن.): گلێرەی پێش بەفریی٬ (هەورا.): تەرزەڵووکە
کەستانە
(بابا.):گیایەکە
کەلانە
(هەو.کە.موک.):نانێکە بە هەویری پڕ دەکرێ لە ووردە پیواز یا گۆشتی ئەنجنراو و سیر دووای برژانی لە نێو ڕۆنی دا شەتڵ دەکەن. (هەورا.): گێلاخە
کەمانچەکەوانە
پارچەیێکە لە پارچەکانی مۆزیقه٬ چەند ژێیەکی پێوەیە دارێکی تایبەتی لە ژێیەکان دەدرێ دەنگێکی خۆشی لێوەدێ
کەمانە
(هەورا.): کەوانه٬ مرازێکی ئاهەنگییه٬ تیرێکی ئاوێژراوه٬ کە بگەڕێتەوە بە هۆی ئەوەیەوە٬ کەوەچتێک کەوتبێ
کەمچیکڵدانە
تووڕە٬ قەڵس
کەننە
ڕنینەوە. چنینی میوە لەداران . خەندەک٬ کەنەک٬ خەنەق
کەنکەنە
(باک.): گەورەی گەوران
کەنگرخاتوونە
جوورە کەنگرێکی درێژ و ناسکە لە دێمکاراندا دەست دەکەوێ
کەنە
کەنەنە
تەشووێیەکی گچکەی دەم کەوانەیییە ناوی کەوچک و ئەسکوێی پێهەڵدەکەنرێ دووایە بە لێسک لووسدەکرێ
کەوانە
بازره٬ سینه٬ هەڵقۆزرانەوەی کوللە و داروبەرد٬ کەوەجێگایەکی بکەوێ و دووبارە بەرزبێتەوە.(باد.):کڤان٬ (تیروکڤان)٬ کەڤان٬ کەڤانه٬ (باک.): قاب٬ دارێکی چەماوەوەیە تیری پێدەهاوێژرێ.پیچ و دەرەی سەربەرەوژووره٬ هەموو چتێکی کەوانەیی٬ لای ژوورووی هەموو چت٬ (جا.سزێر.):لای سەرەوە مێگەلێیه٬ لای ژووروو و سەرەوەی چیاو دارو ئیتر. پێلاوی دارینە لەسەر پێلاوی تر لە پێ دەکرێ بۆ ئەوەی بەسەر بەفری دا بڕۆن و نەچەقێن.کەوان٬ دارێکی دوولکە بە گووریسێکی باریک دەبەسترێ بە هەردووک پێچکەی شەغرەوە تا قرچە (قرشە)ی پێ بگووێزرێتەوە بۆ سەر خەرمان. کەمانه٬ کەمانچه٬ مرازێکی مۆسیقییە. مرازێکی دار تاشییە چتی پێ کون دەکرێت.دارێکی کەوانەدارە چەرمێکی درێژی بەسەرەوەیە لە (مەتە)دەئاڵێنرێ و داری پێ کوندەکرێت. کەمانەی پەڕەکردنی کارگەچیانه٬ دارێکی درێژی کەمێک خووارە ژێیەکی پێوەیە پەڕەکەر بە کوتکی هەللاجی لێی دەدات لە کاتی پەڕکردنێدا.(موک.):لالووسەکەی جگییە.(())نیشانەیێکی وا لەگردی ووشە یا ژمارەیێکی گرنگ دەنووسرێ
کەواوخانە
کەوشەدارینە
(باک.): پێدار٬ پێدارینه٬ تەقتەقیله٬ قەبقاب
کەوشەکۆنە
پێڵاوی کۆن