تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خرپنە
گپن، گورپن، خڕو پڕ و قەڵەو، هۆپن،کنک، قوڵە بنە، خریلە، خریلانە، کورتە باڵا، خرپن
خرینە
بەنی مووی چەندلۆبادراوە سەری تای تووتنی ڕەشۆکی پێ دەبەسترێت
خرینە
(کە.):ڕیلە، کورتە باڵآ، بەژنکورت
خرێنە
(بابا.):قوڵفەکانی خورجانە.(کە.) کەڵەمەی جووتی. (کە.بابا) بەندروو، بەنێلێ با دراوی سێ چوار لۆی بادراوە، دوو تا باری پێدەدرێت و لێک قایم دەکرێن
خرێنە
خزمانە
خووشانە،ئاکار و شێوە و کردارێکە، کەلە خزمان دەوەشێتەوە
خزنە
(ئەردە.):خزندە
خستنە جێ
خستنە خووار
بردانەوە،ووزەشەڕە،وەرسیاندن
خشپیلانە
گیانداری نەشمیلانەی ئێسک سووک
خشەودای وەنە
(هەورا.)خشەی لێکدان
خلانە
چاڵێکە میوەی وەکوو پورتەقاڵ و لیمۆی تێدا دادەپۆشرێ و هەڵدەگیرێ
خلێنە و بلێنە
تەگبیر و ڕایە، کە چەند کەسێک بە نهێنی بیکەن بۆ پێکهێنانی کارێک ، ساز و باز
خمخانە
خومخانە، شووێنێکە چت و کەل و پەلی تێدا لە خم بدرێ
خوررەمە بارانە
لێزمە، لەنگێزە، هوورم، شینە باران، رێژنە بارانە، (باک.) پزووک، تاڤی
خوریەجنە
(پەژ.): قەوزە