تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تازیمانە
تازیە، (باک) بنهاری
تازیەخانە
شیوەنگا، شین و شەپۆڕگا، شینگا
تاقانە
تاکانە، یەکتا، تا، چوکڵە. منداڵێکە هیچ براو خوشکی نەبێ. نێوی نێرینانە. توندو تیژی
تاقمانە جفت
تاقمانە جووت
تاقمانە جووت
تاقمانە جفت. (ڕۆژ) تیقمانەجووت. یارییەکە یەکێک چەند چتێک دەخاتە دەستیەوه و بە هاوڕێکەی دەڵێ تاقمان لە جووت ئەویش ئەگەر گوتی تاق یا جووت و بە تاق دەرچوو یا بە جووت ئەوی ناو دەستی دەباتەوە، دەنا کەوا دەرنەچوو دەیدۆڕێنێ._کردن
تاقیخانە
کارخانەی تاقیکردنەوە، یانەی تاقیکردنەوە
تاقەجانە
سەختترین جێگایە لە چیایاندا، نێچیر ناتووانێ خۆی لێ دەرباز کات، کە تەقەی لێ بکرێ، دەکوژرێ
تانجی پێغەمبەرانە
جوورە کوللەیەکی لۆقنی بێ زیانە
تانە
سەرزەنش، بەسەر ڕۆیشتن._ی سەر چاڤە: هەوور، هەوری سەرچاو. پەڵەیێکی سپییە دەکەوێتە سەر بیبیلەی چاوو تاریکی دەکات. تانۆک، چیغ. لەکە، پەڵە. تانووت، پلار، تەوس، (هەورا) تانێ. تەشەر. نیشانەی گەیشتنی میوەیە: بێستانەکەم کەم تانەی پێکەوتووە
تاکانە(ئەردە)
تاڵانە(ئەردە)
باخچەو ڕەزێکە لەبەر قەدی شاخاندا چەقێنرابێت. مێرگ
ترخێنە
(ڕۆژ) تەرخێنە. (هەورا) شەلەمین. چتێکی مزرە لە بڕوێش و شێلمی ئەنجراو دروستدەکرێ و دەکرێتە سەلک سەلک. چێشتێکیشە لە ترخێنەی ووشک و نیسک و نۆک و چەوەندەرو گۆشت دروست دەکرێ
ترشینە(هەورا)
تریانە(بار)
تریان، (هەورا) تهریان. (دەر) تلیان. شیرەوانە، سەوەتە، سەبەتە. قوڵینە
تریک(ئەنە.، خۆ)
درز، تریز. هی شاخ و چیاو دیواران، کە زۆر کۆن بێ و هێندەش گەورە بێ چتی تێوەچێ
ترێ مارانە
(دەر) پەسیرە مارانە. گیایەکی وەکوو لاولاوی زۆر بەرز دەبێ و بە داران هەڵدەچێ، بەرەکەشی وە بەڵاڵووکی دەچێ، بۆ سووراوی لێوو ڕوومەتانیشی بەکار دەبەن، گەڵای وە پەلکە مێوی دەچێ بەڵان گچکەترو خڕترە. کە لە ئەژنۆی باداران هەڵبسووێ لەپێشدا خارشتی لێ پەیدا دەکات و لە دووایە فێنک دەبێتەوە، بە ئارەقە چەند تنۆکە ئاوێکی دەردەکات بەو شێوەیە بە چەند جارێکی بنەبڕ دەبێ، کە بنەکەشی ووشک بکرێ و بکوترێ بە بڕین وەرکرێ گۆشتە زوونەی پێ دێنێتەوە
ترێنە(بەر)
تسقڵەگورگانە
گیایەکە وەک قارچک ناوەکەی بە تەڕی وەک چرێش و بە ووشکی وەک خەنە وایە، تسلەگورگانە
تسلەگورگانە(هەورا)