تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕنگاو
(بابا.)سرکەیەکە،کە هێشووە ترێی ڕەشی تێخرابێ بۆخوواردنی لە کاتیزستانێدا تا بەهارێ.
ڕنگاڕنگ
(باک.)تەقەتەقی چە کانە.
ڕنگاڵ
شیلەی دۆشاووهەنگووینوئیتر،هەنگووین و دۆشاوی پوختیپالێوراو،ڕەواقیهەنگوینی،ڕینگ.
ڕنگە
(بابا.):ڕەندەی دارتاشی
ڕنگەرەنگ
پرتەپرت،بۆڵەبۆڵ،گۆتەگۆت.
ڕەنگار
کەندەسمه
ڕەنگاره
(کۆ.، خۆ.): باڵندەیێکی زەرد و کەسکە بەقەدێم ڕێشۆڵەیه کیه بەڵان باریکترە و مێش هەنگووینی دەخووا و هەموو جوورە مێشێکی تریش
ڕەنگامه
ڕەنگاندن
جووانکردنی چتێک بە گەلێ جۆرە ڕەنگ
ڕەنگاو
(سل.): ڕنگاو، ڕەواقی هەنگووینییه بەو چەشنە پەروەردە دەکرێ: لە ناو سەوەتە ترێیەکیدا، که چەند هێشووێکی ساخ بێ هێشووەکانی جووایەز دەکرێنەوە ئەوانی تریش دەکوشرێن و کلووە ترێیەکیش بە سەر قونچکی هێشووە ساخەکانەوە دەکرێ و هێشووەکان له شیلەی ترێ کوشراوەکان هەڵده کێشرێ ئەو جار لەسەرە خۆ لە نێو کووپەیەکی دادەنرێن و شیرەی ترێ کوشراوەکەی تریشی بەسەر دادەکرێ و بەو چەشنە سەری دادەپۆشرێ تا دووسێ مانگان هەڵدەگیرێت ، کە دەرهێنرا ترێ و شیرەکەی کەمکەمە دەخۆن وە تا ئەندازەیێکی مرۆش سەرخۆش دەکات، دەڵێن لە ترێی قرمزی دروست دەکرێ و کیلۆیەکیشی سرکە تێدەکرێ کە لێی چێژرا و زۆر ترش بوو کەمێکی ئاویشی تێدەکەن
ڕەنگاوی
ڕەنگاڕەنگ
(باک.): ڕەنگاوڕەنگ.-کرن: گۆڕین
ڕەنگاڵ
ڕنگال
ڕەنگاڵە
(هەو.): کەندەسمە، ڕەنگارە، مەلێکی ڕەنگیە بەقەدەر سێروێکی دەبێ
ڕەنگبەس
بایەدارکردنی ڕەنگ
ڕەنگدانەوه
گۆڕای ڕەنگی چتێک
ڕەنگزەرد
پوت، زەرەزەرکی ، دووخووز، ڤەمرتی، سیچەلۆک، - بوون: زلهمین، ڕەنگ پەڕین، ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان. –ی: پوتی
ڕەنگهەڵبزڕکان
ڕەنگپەڕین له ترسان یا له شەرمان
ڕەنگهەڵبزڕکاندن
ڕەنگ هەڵگەڕان، ڕەنگ هەڵبزڕکیان