تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنگاندن
جووانکردنی چتێک بە گەلێ جۆرە ڕەنگ
ڕەنگاو
(سل.): ڕنگاو، ڕەواقی هەنگووینییه بەو چەشنە پەروەردە دەکرێ: لە ناو سەوەتە ترێیەکیدا، که چەند هێشووێکی ساخ بێ هێشووەکانی جووایەز دەکرێنەوە ئەوانی تریش دەکوشرێن و کلووە ترێیەکیش بە سەر قونچکی هێشووە ساخەکانەوە دەکرێ و هێشووەکان له شیلەی ترێ کوشراوەکان هەڵده کێشرێ ئەو جار لەسەرە خۆ لە نێو کووپەیەکی دادەنرێن و شیرەی ترێ کوشراوەکەی تریشی بەسەر دادەکرێ و بەو چەشنە سەری دادەپۆشرێ تا دووسێ مانگان هەڵدەگیرێت ، کە دەرهێنرا ترێ و شیرەکەی کەمکەمە دەخۆن وە تا ئەندازەیێکی مرۆش سەرخۆش دەکات، دەڵێن لە ترێی قرمزی دروست دەکرێ و کیلۆیەکیشی سرکە تێدەکرێ کە لێی چێژرا و زۆر ترش بوو کەمێکی ئاویشی تێدەکەن
ڕەنگاوی
ڕەنگاڕەنگ
(باک.): ڕەنگاوڕەنگ.-کرن: گۆڕین
ڕەنگاڵ
ڕنگال
ڕەنگاڵە
(هەو.): کەندەسمە، ڕەنگارە، مەلێکی ڕەنگیە بەقەدەر سێروێکی دەبێ
ژینگاری
زیندەگانی٬ ژیانی بە کۆمەڵ
ژەنگار
(باک.): ژەنگ. (هەورا.): خڵتەی مۆدنە و سەبیلە و قەننە و باسقەننەو.(یەز.)دووکەڵ.موورووەشین،جوورێکە لە زاخی شینکارەو بۆ زۆر چتان بە کاردەبرێ بەتایبەتی بۆ کرمی برینی ئاژاڵان. چیایەکی تەم و مژو دومانی لەسەربێ یا پێوەبێ-ی پێدەڵێن.ڕەنگێکە لە نێوانی زەرد و سوورو ڕەشی دایە، سەوزێکی تۆخە. نێوی شارۆچکەیەکیە
ژەنگاری
دانیشتووی ژەنگار.جوورە هەنجیرێکی باشە.
ژەنگاسن
گووراسن،تۆفاڵ
ژەنگاوی
زەنگارۆی،زەنگۆگرتی،ژەنگخوواردوو،کانێکە ژەنگی لێدابێ
ژەنگاڵ
دانە،دانەی فەرەنگ.زەنگاڵ،وەکوو کاڵە وایە لە پێ دەکرێ.بەلەک پێچ لە چەرمی و یا لە خوری و چتێکیتر.مووچ پێچ، مووس پێچ
ژەنگاڵی
جوورە هەنجیرێکی باشە، ڕەنگی ئاسمانی ،ئاوی
کوڕینگان
(باک.): جوورە پاقلەیەکە
کۆرنگان
(باک.): گیایەکە
کەوڕنگان
(زا.): جوورە دانەوێلەیێکە لە گرانیدا تێکەڵی گەنمی دەکرێ و دەخورێ
گانگار
گوێزرینگانەوە
گەنگاز (باک.)
ئاسان.ـــ ی : ئاسانی.