تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووقەشینکە(بابا)
باڵندەیێکە
حینکە
حێنچک،حەنگ،ژەنین،بەربۆلای پێش یا پاشەوەی کەسێکی هەڵتەکاندن.
خروێنکە
خلانکە
خڕخالی بێشکە
خولێنکە
خومەشووێنکە
(ئەردە.): خومەشێونە
خووانکە
دارێکە گەزێک درێژە و بستێکیش پان و بستێکیش ئەستوورە،لە نێوەڕاستیدا چاڵێکی تێدا یە موورەسەنگی لەسەر دا ،دەنرێ و تێی دەبڕێ. پنە، دەرخۆنە
خووێدانکە
خیدانکە، کیسە و توورەکەی خووێیە
خڕەپانکە
(کۆ.):جوورە ماسییەکە
خڵێنکە
قالۆچەیێکی زلی دەشتییە شیاکە بە خڕی خل دەکاتەوە بۆ ناو کونەکەی بۆ خوواردنی
خێدانکە
کیسەو توورەکەی خووێیە ، خووێدانکە
خەلانکە
(هەو.):بەتاڵی وچۆڵی هەرزاڵییە بە تا قەش دەڵێن. (ڕەوا.)تاقەیێکی گچکەیە،(هەوار.)خولانکە
دانکە
خروێرکەی باڵندە و ئاژاڵانە و دەتەنێتەوە . پەڕەووران لە شووێنە ڕووتاوەوەکەی خروێرکەی دەردەکەن٬ دانوو٬ دانۆکە٬ دەردەمریشک٬ تیمار و چارەی: ئاو 2000 پڕمەنگەنات(1) ٬ باڵندەکە بە تەنهایی لە ژوورێکی دەکرێت و لە جیاتی ئاو ئەو دەرمانەی سەرەوەی بۆ دادەنرێت دوو سێ ڕۆژان چاک دەبێتەوە
دۆژەنکە
دێنکە
(زرا.):چاو، تەماشاکە،بنۆڕە!
دەنکە
دەنک بە هەموو واتاکانیەوە. (ئەردە): چەودان
دەنکە نار
(هەورا.): (خۆ.، دەر)بڕمانە
سهگ پسێنکە
کەروێشکی یەکساڵانەیە.
سونکە
ووردە کهشکێکە دووای سوونەوەی مابێتەوە، بنیسکە سابوون.
سوونکە
بنیسکهسابوون.