تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەیندک
(باک.): چەقالە، بادام
رندوو
(کە.):رندۆک،رنووەبەفر.
زبانشکاندن
زرنگاندنەوە
دەنگ لێهێنان لە زەنگوڵە یا گووێچکە
زرینگاندن
زرنگاندن
زرینگاندنەوە
زرنگاندن
زرینگاندنەوە
ساغرکردنەوە
زریکاندن
چریکاندن، زیقاندن،زیکاندن، توند قیژاندن
زریکەلێهەستاندن
ئازار بە چەشنێک بە کەسێک گەیاندن، کە بزریکێنێ
زریکەلێهەڵساندن
وەزریکە خستن
زلندار
(باک.): گیایەکی تاڵە
زلپیندک
(باک.): دووارد، مەقەست
زمان پژاندن
زمانکردنەوە، سەرەتای ووشە فێربوونی منداڵانە
زماندار
مرۆی بەدەم، بەدەم و پل.-ی:بەدەم و پلی، بەدەمی
زماندرێژ
(باک.): کەسێکە لە ئەندازەی خۆی پتر و بەرەو ژوورتر لە بارەی مەردوم بدوێ. بێشەرم، چەنەسووک، بێ ئابڕوو، سوواو،زباندرێژ، -ی:زباندرێژی.دڕی، بێ شەرمی، چەنەسووکی
زماندن
بەڕەڵاکردن
زمانشکاندن
لە دووان خستنی کەسێک بە هۆی نەخۆشی یا ترسەوە
زمڕاندن
(هەو.):تاقی کردنەوە، زانین، ناسین