تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەندان
نێوی ئافرەتانە
خەندکین
(سور.):خنکان
خەندەق
چاڵێکی قووڵی درێژە ، کە لە زەویدا هەڵکەندرابێ لە دەوری شار و ئاواییی و شووێنانی تووش و عاسێ دا تا دوژمن نەتووانن بە سوواری پێیدا دەربازبن یا تێیدا دەچنە بۆسەوە بۆشەڕ
خەندەقدانەوە
بناغە دانەوەی دیوار ، هەڵکەندنی خەندەک
خەندەلک
(باد.) : گیایەکی خوواردنێیە ، خەردەل ، خەرتەلە
خەندەکووک
خەنزراندن
(باک.) : لە جووڵەخستن ، بێهەست کردن (زا.) : هەڵکڕووزاندنی مووی سەر وپێی ئاژاڵ لە سەر ئاگر بۆ پاک کردنەوەی
خەنە بەندان
(هەورا.کە.) : خەنانە، شەوێک پێش بووک هێنانی ژنان بانگ دەکەن خەنەی دەبەشنەوە بەکۆمەڵ خەنە لە سەر و دەست و پێگرتن بە بۆنەی شاییەوە
خەوخاندن
وێکچوواندن، گێژکردن، سەرلێ شێواندن، خستن، نوواندن، خەرلێخستن، وەرکەواندن
خەوراندن
(گەر.) :کولاندنەوی برین
خەوراندن
کێڵانی زەوی، بخەورینە، بکێڵە.
خەوزڕاندن
خەوڕەواند
خەوڕەواندن
خەپراندن
(زا.):خۆشکردنی زهوی بۆ چاندنی.
خەپراندن
(باک.)چینەکردنی باڵندان.(زا.)خۆشکردنی زەوی بۆ چاندنی.بەپەلە خوواردن.
خەڵەتاندن
فریودان،تەفرەدان،دەست بڕین،قۆڵ شکاندن
خەیاتەی جندۆکە
داو و تەڵێکی باریک و درێژەلەکاتی گەرمایە دا لە نێو هەوا دا دەبیندرێ