تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێشوولەبەند
کولەبەند٬ پێشی بەند
مەدبەند
(ڕەوا.): نێو لانکی منداڵان٬ ئەو کەل و پەلانەی نێو لانکییە.
مەربەند
(شار.باک.):سندم٬ پێوەند
مەمووند
هۆزێکی 20-30 دێ دەبێ کەوتۆتە ڕۆژئاوای باکووری هەولێرەوە
مەند
(باک.): ڕاوەستاو. گیایەک. مەن. هێمن٬ حەلیم. ئاوی مەندو ڕاوەستاو. مرۆی بە سەبرو تەحەممول و پشوو درێژ
مەژەند
(هەورا.): تێوەژەنین٬ تێوەژاندن٬ لێدان
مەڵبەند
نیشتمان٬ دیار٬ (باک.): ئەوەی لە ملەوە دەپێچرێ. ملبەند.ملپێچ
مەڵوەند
مەڵوەن٬ نیشتمان
نافند
(باک.): ناوەند٬ تۆقی سەری٬ ناوچە
نانی زەماوەند
نان و خواردنێکە لە شایی و زەماوەند دا لێ نرابێ
ناپەسند
ناپەسن٬ شتێک٬ کە بەر دڵ نەگرێ٬ -ی: ناپەسنی٬ ناپەسەندی
ناڵبەند
نوسند
(موک.): دەغڵێکە بەهاران دەچێنرێ٬ دەغڵێکە پایزان درەنگ بچێنرێ و تا بەهاری ووشک نەبێ٬ لاپستە
نووکەند
نۆکەند٬ نۆکەن. جۆگەی دەستکرد
نۆبەند
(کە.): گای تازە جووت٬ (کە.): نۆوەند٬ نۆبەن٬ (جا.): نەوەن
نۆوەند
(کە.): گای تازە جووت: نۆوۆن٬ نۆبەند
نۆوەند
(موک.): دەغڵێکی چاندراوە کە شیین بووبێ و هەر چووزەڵە بێ.
نۆکەند
نۆکەن. تازە هەڵکەندراو٬ جۆگەی دەستکرد
نێروبەند
(باک.): گیایەکە
نێوقەدبەند
تەنکێش٬ (هەورا.): بیبێن