تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەربەگۆبەند
سەرمەند
سەرسام، سەرسووڕمان، (هەورا) –ی: سهرسووڕمان، سەرسامی.
سەروبەند
ئامادە ،رێک وپێک-بەستن:رێکختن،ئامادە کردن-گرتن: سەروبەند بەستن.
سەرەند
کەوی دانەوێڵە پێدا بێژتنێیە یا هەر مرازێکی گێچ و زیخ و چەوی پێدا بێژرێ
سەمەند(هەورا)
سەنگەربەند
سەنگەرچێکەر-ی: سەنگەربەستی،قەڵابەندی.
سەهەند
نێوی پیاوانە. سەهەن، سێبەرچڕ، سایە. نێوی کێوێکییە. (کە.) نێو دارستانێکە تەڕ و فێنک بێ.
شاپەسەند
گۆڵێکی هەمەڕەنگەی بێ بۆنە لە ڕەگەزی سووراوییە و بەڵان لەوی پەسندترە. نێوی ئافرەتانە.
شووشەبەند
شووێنێکه شووشەی زۆر لە دیوارەکانی دابێ. شووشەخانه: جام خانه.
شیرازەبەند
کەسێکه شیرازەی پەرتووکان دەکات. چتێکه شیرازەکرابێ.
شەقەبەند
ڕەختی ووڵاخ، ڕەخشی ووڵاخ.
شەمامێند (خۆ.)
بەنێکه کاڵەی پێ لە لاقی دتەبەسترێ.
شەهلەوەند (باک.)
شەوبەند
شوژەن.
عاشق بەند
خشڵێکی ئافرەتانه هەموو سینگ دادەپۆشێ و به قولاپی له هەردووک شانی قایم دەکرێ هەمووی زنجیری زێڕە و پووڵەکەی زێڕیشی پێوەیه.
غەڕبەند
غەربەنگ٬خەربەنگ٬ چڵەگیا یەکە قامکێک ئەستوور و ئەژنۆیەک بڵند دەبێ٬ گەڵایەکەی قامکێک درێژە قەراخەکانی زمانە زمانە و لێک بڵاوون لەسەرەوەی چەند لکێکی کورت دەردەکات سەری هەر لکەی کۆمەڵە گوڵێکی سوور و بۆر و زەرد دەردەکات وە هێرۆی دەچێ بەڵان گڵۆڵەترە٬ کە گوڵەکانی وەراند لە جێگای وان قاپیلکی وەکو کۆجیلەی پێوەیە تۆوێکی سووری لە هەرزنی ووردتری تێدایە٬ بۆ داوەشاندنی کرمی قەڵەشتی لێو وەدەست و پێ و شووێنانی تر تۆوی خەربەندی لەگەڵ مێو و بەزی رەشان لە نێو ئاووری کرێ و سەری بەسەردا بگیرێ و پەردەیەکیشی بەسەردا بدرێ و قاپێکیشی ئاو لە پێش دانێن و دابوەشێ میکرۆب و کرمە ووردەکان دەوەرنە ناو قابەکەوە بەڵان لە بیر نەچێ٬ کە دەبێ دابووەشێ و لێی درێ تا کرمەکان هەلوەرن٬ بۆ چنگنەش زۆر باشە بە دوو کەڵەکەی قانگ دەدرێ
فاڵبەند
(باد.):جادووگەر
فرزەند
منداڵ٬ڕۆڵە٬ بەچکە
فند
(دزە.): شەمچه٬لێ خرێنه٬ مۆم٬ (گەرمێن) رستەیەکە لە دەزوو و میوی وەکوو مۆم (شەم.) دەیسووتێنن٬ لە بەزو شەمێ دروست دەکرێ هی بەزی دەکەنە مۆم و هی شەمێ٬ کە دەکهنە فند٬ فندک لەناوی ویدا دەزووی با دراوی تێدایە و بە ئاگر دەکرێ