تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەوڵەتمەند
دەوڵەمەند
ماڵدار، دارا، بدار، بەتفاق، بەماڵ، ساماندار، خاوەندسامان، کۆک.- بوون: هەڵگڕان، هەڵانگران.- ی: ماڵداری، دەوڵەتمەندی، دارایی، بۆچک، بێ نیازی، هەبوون، هەبین، سامانداری، زەنگینی
زەمەندایی
زەبەندی
ساردەمەنی
بۆ هەموو چتێکی سارد بەکاردەبرێ٬ کە بۆ خوواردن و خوواردنەوە دەست بدات
سوودمەند
قازانجکردن-ی: قازانج لێکردن.
سوورمەند(دزە)
گڵەسوورە، خاکێکە گڵەکەی سووربێ، سوورەکەی بۆ شینایی باشە.
سۆتەمەنی
سیامەند
یەکێکە لە دووازدە بەندە گۆرانییە کۆنەکان. نێوی کوڕانە.
سیمەنسا
سمنسا٬ گوڵە یاسەمینە٬ سیمین٬ سەمەن.
سەرمەند
سەرسام، سەرسووڕمان، (هەورا) –ی: سهرسووڕمان، سەرسامی.
سەروسەمەنە
سەروسەنەمە، پێوقەدەم.
سەمەند(هەورا)
سەمەندۆک
قاییش یا سیرمە یا قەیتان و پەتی جڵەوی جەنجەڕییە. ئەشکێل، کۆکان،بەستنەوەی دەست وپێیەکی ووڵاخی بەرزەیە،تاجی یا سەگێکی بەتەنهایی،کەببەنە جێگایەکی دی پەتی دەکن پەتەکهشی لەسەری دارێکی دەبەستن وسەرەکەی تری دارەکەشی پیاوێک دەیگری بەوجوورە بۆ شووێنی دڵخووازی دەبن،بەدارو گوریسەکەشی دەڵێن جەڵە، سنک(هەو،س) جەڵە،سنک(شێخ) ڕفک،چەند سەگ یا ووڵآخێک لەداری درێژ دەخرێن هەریەکەی شەقاوێک لێک دوور بن بەو جوورە دەبرێنە جێگای دڵخوواز- کردن: جەڵەکردن.
سەمەندەر
جانەوەرێکەگویا لەئاورێدا دەژی.
سەمەنگۆڵ
گیان لەبەرێکە گێڕبێ و کوڵۆکێکی ساخ نەبێ.
سەمەنی
جوورە هەڵواو خواردەمەنیە کە لەئاردوئاوی قەرسیلی گەنمی ناسک دروستدەکرێ ولە سەر ئاوور دەکوڵێنرێ چەند ڕۆژێکی پێدەوێ تا ئەو قەرسیلە پێدەگا و هەڵوایەکە پێکدێ.
سەمەنە(ڕەوا)
تڵتە وتفری و ترێ ومیوەی کوشراوە وئاوگیراوە.
سەمەنەکرۆژ
فێڵەزان،فربوباز.
شلەمەنی
(باک.) ڕۆهن، ئەوانەی، کەشل و ڕووئن و پەیت نین.