تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەمزە
(کە.):ووتەی خۆش و ئاخۆتنی پڕ لە سەودایی لەگەڵ ژنان کردن. غمزە. –نوشتە: قەبزە نوشتە
هامزاوا
(دەر.): ئاواڵزاوا٬ هاوەڵزاوا٬ دوو مرۆ خێزانیان خوشک بن
هرمزک(باک.)
قابێکی کوردییە.
هرمزگان(باک.)
هۆرمزگان
پێمزگ
چەمزەق(هەورا)
کوت ومزرەقی
ووشەیێکە بە کاردێنرێ لە جێگای کووتوپڕ
کومزەخ (باک.)
غاز٬ ئەشکەوت.
کەزامزی
جوورە ئاخەفتنێکە تایبەتییە لە کوردستانێدا بۆ گەمەو بۆ پارازتنی ڕازانی نهێنی بەکاردەبەن تا کەس تێیان نەگا:لە نێوانی هەموو تیپەکانی ووشاندا(ز) ێیەکی تێدەخەن وەکوو بڵێی:چووزانیزم واتە چووزانم
گۆرمزە
خەرتەلە ٬ (سوور.) چووزرکە٬ گوڵی شینە و چکۆڵەیە ٬ گیایەکە بە شینی دڕواویە پشتێندێک درێژ دەبێ و گەڵای سێ قامک پانە ٬ بنەکەی ٬ 30ـــ 40 لکێکی بە زەویدا پاندەبێتەوە و بە کوتراوی لەسەر هەر برین و قونێرێکدابنرێت دەری دەکات ٬ دەڵێن بۆ مارانگەز تووش زۆر باشە ٬ بە ڕۆنەوە دەخورێ.
بێچووەمامز
بەلەمز(خۆ)
ئاژاڵێکە دەم و لووتی سپی بێ و گووێی ڕاست ڕاوەستێ
دەستمز
مافی دەست.
دەسمز
دەستمز، دەسموزد، مزی دەست
مامز
ئاسک. نێوی ئافرەتیە
مامز
مەمووز. ئاسنێکە پوولەکەیەکی پێوەیە لە پشتی پانیەی چەکمان دەدرێ تا زریینگەی لێ بێ و ووڵاخیشی پێ لێ دەخوڕێ و لە پێشدا پاڵەوانان بە کاریان دەبرد
هرمز(باک.)
هۆرمز٬ خودا.
هۆرمز
پەرچیس٬ بەرو٬ ئەستێرەی مشتەری یە٬ نێوی کوڕی نەوشیرواەنی کوڕی بەهمەنی یە٬ نێوی یەکەمینڕۆژە لەهەموو مانگێکی ڕۆژی (شمسی) دا.
پامز
(ئەردە) پاڵادڕانە، پێڵاودڕانە
پاڵامز
ڕۆنی کەرەیە، کە شووان لەبری مزی شووانێتی دەیچنێتەوە یا کرێیەکە شووانان لەباتی شووانانەی خۆی لە خاوەن ئاژاڵی دەستێنێ
ڕامهۆرمز
پارچه خاکێکی کوردانه لە ووڵاتی فارس
ژن بەمز
کارمامز
کارژۆڵە٬ شەمکۆڕ٬ وەڵەد
کمز
(کە.):ئەوەیه٬ کە گووێ و کەنارەکانی تاشرابێ