تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سمتەر
سمتەراش
سمتراش ٬ئاسنێکی پانی تیژە ناڵبەندان سمی وولآخی پێ دەتاشن.
سمتەک(هەر.)
سمتک ٬مرازێکە لە کەرەستەی جووتی.
سمتەگڵ
گڵمەت ٬سندەگڵ ٬(هەو.)کەستەک.
سیمامتک(باک.)
باڵندەیێکە.
سەمتوور
جوورە سارێکە.
سەمتین(باک)بسەمتە.
سەمیر(زا)تڵتەی ترێی کوشراوە.
شمتن
شمتوو (باد.)
شمتی (باک.)
شمتین (باک.)
شەمتاندن (باک.)
هەڵخلیسکاندن، لە ڕێ دەرچوواندن.
شەندەلەمەندە کەمترنیە
مەبەس لەوەیە، کە هەموو کەسێک لە ماف و بەشدا بەشدار و یەکسانە.
قەلەمتراش
بڕوانە: قەڵەمتەراش
قەمتار
(ئەردە.): کەمتیار٬ کەمتار
قەمتاندن
(باک.): چەسپاندن٬ پێوە نووساندن
قەمتک
(باک.): قەنتک
قەمتەر
جوورە لغاو و زار بەندێکە لە دەمی سەگان و ئێستر و مەیموون دەکرێت٬ پۆزبەن٬ دەم بەس تا چت نەخۆن و سەگ و مەیموونیش نەگەزن.-بوون: ببرێتییە لە زۆر ڕژدی یەکێکی بە جۆرێک کە دڵی نەیەت هیچ بخووات. –کردن: قەمتەر خستنە ناو دەمی سەگ و مەیموون و ئێستر و ئیتر بۆ دەمکوتکردنی یەکێکیش بەکاردەبرێ.-ی: مەبەس لە کەسێکییە زۆر ڕژد بێ هیچی بەدەمیدا نەچوو بێ
قەمتەرە
(موک.):بڵندایی و تخووب و سنووری نێوانی دوو زەویانە سا لە بەرد یا لە گڵ دروستکرابێ٬ (ڕەوا.):چیله٬ (باک.): بەلک٬ بەنک. لە شێوەی موکریانی کۆندا ئاوێکە وەسەرەوەی پردێ بکەوی و بەسەریشیدا تێپەڕێ. بەرگرتنی جۆگەلە ئاوە بە قات قات بەرد و گەڵاو گیا و پلووسک دانانە لە هەموو چینێکیدا تا ئاو بە هێواشی داڕژێتە خووارەوە و زەویەکەی دا نەدڕێ