تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دماوە
(هەورا.): دووایی
دەماودەم
چتێکە زار بەزار بگێڕدرێتەوە. جاربەجار ، زووزوو، پەیتاپەیتا.دەست بەجێ بەبێ درەنگی
دەماودەم کەوتن
بەسەرڕووداکەوتن، بەڕووداکەوتن
دەماوەر
دەماوەڵ
(شار.): کەنارئاو، لێواری ئاوێ
سەرسووڕماوە
سەرسام،واق ووڕماو،سەرمەند
سەرماوسڕ
ساردی وسڕ- ی: سەرماوسۆڵە، ساردی وسڕی.
سەرماوسۆڵە
کاتی سەرماوسڕی.
سەرماوەز
مانگی هەرە دووایی کەشی پاییزێیە، چریا دووێ، چریا پاشی، کەوبەردار.
سەماوەر
سەمائاوەر،ماشینەیەکە چای پێی لێدەنرێ لە بنچینەدا دوو تووێیە، تووێیەکی لەناوەوە ئاتەشخانە وتووێی دەرەوە پڕدە کرێ لەئاو.- تێخستن: سەماوەر تێ ئاوێژتن.
قەماوە
ڕووشه٬ شوورەت٬ ڕووداوی چتێکی ناخۆش
نانی زەماوەند
نان و خواردنێکە لە شایی و زەماوەند دا لێ نرابێ
ننماوی
شێدار٬ نمدار
پاشماوە
خاکەڕۆ، ماوەوە. بەرماوە، پێما، خارن مایی، بنک(باک) پاشەرۆک، (هەورادەر) پاشخووان، بۆ ماوەوەی هەموو چتێکی بەکار دەبرێ بە تایبەتی بۆ ئەو خوواردەمەنیەی کە لەبەردەمی ئەم و ئەودا دەمێنێتەوە
پاشماوەخۆر
بەرماوەخۆر._ی: بەرماوەخۆری
چەماوەوە
کووڕبووەوە، خوواربووەوە، چەڤیای، چەمیو، داهاتوو
چەماوەوەیی
کووڕی، چۆچک