تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چروولە(شا)
چیلکەی نیوە سووتاوە بەرانبەری سەلکە بزووتییە
چزەپیلە(جا)
چلچلە(بابا)
باڵندەیەکی بۆرە وەکوو پەڕەسێرکەی وایە
چلە بووچک
چلەی گچکە
چلە(چللە)
_ی هاوینی: لە نێوەڕاستی هاوینێدایە،_ی زستانێ: سەیدک، (کە) خەفتیان، چل ڕۆژ لە نێوە ڕاستی زستانێدا،_ زەیستانان: ماوەیەکە بۆ ژن، کە منداڵی بوو تا چل ڕۆژان. (فە) گوریسی ئەستوورە لە موو دروستدەکرێ. بە تێپەڕینی چل ڕۆژان دەڵێن دووای بوونی منداڵێکی یان دووای مردنی یەکێکی یا پاش گووێستنەوەی بووکێکی، لە شووێنێکی نەدیوو پەنهانیشدا تا ماوەی چل ڕۆژان خودا پەرستی تێدا بکرێ_ی پێدەڵێن. بە پێی ڕێبازی کوردستانی باکووڕ: لە زستانێدا 20 ڕۆژی کانوونی یەکەم و بیستی کانوونی دووەم دەکاتە چلەی زستانێ، چلەی هاوینیش بەو چەشنەیە: 20 ڕۆژ لە تەباغ و 20یش لە تەمووزێ، لە چلەی زستانێدا سەرما زۆر سەخت و لە هی هاوینێشدا گەرما زۆر بە تین دەبی
چووالە
چەقالە، بادامی فەریک، دارەکەشی گەڵای وەکوو بی وایە بە ناوی بەرەکەیەوە ناو دەبرێت بەرەکەی تاڵەو خۆشدەکرێت
چووالە بایەوا(کۆ)
چۆلە(باک)
چیلچیلە(کۆ)
بەڵگەی گووێ
چیلە(ڕەوا)
سنوور، تخووب، (موک) قەمتەرە، (باک) پەنک، چەند بەرد یا دارێکە بۆ سنووری دوو زەوییان دادەمەزرێ. (دزەکۆ) پەرژین، تانۆک، تەیمان، شوورە. شووێنێکە، کە زۆر بەرز بێ و گژو گیاشی زۆر بێ. (خۆ) دیوارێکە بە ووشکە بەردان لە قەراخ باخ و باخچان کرابێ، سنوور، تخووب. (بابا)_کردن: بە ڕقەوە تەماشاکردن، چاو لێهەڵگێڕانەوە، چاو لێ مۆڕ کردنەوە
چیچیلە
نەرمایی و بەڵگەی گووێ
چێژیلە
چەرمیلە
لە چەرمی دروستکراو
چەقالە
بادامی تەڕ یا ووشکی چکۆڵەی کێوییە، چووالە، چەقێلە، دەنکک، دەیندک، چووالە بایەو. دار_: چووالەشێنکە، باهیڤوایم، بایەف، شڤشینک، کالەشین، شەواڵشینک، چەقێلە، ناوکی تاڵەو هی شیرینیشی هەیە، کە خۆشکرێ دەخورێ. (ئەردە) چەغالە، میوەی نەگەیشتوو لە ڕێزەی قەیسی و هووڵوو، بادام
چەقێلە
چەقالە، دارێکی دڕواوی پەلک سپییە بەژنێک بڵند دەبێ بەریشی وەکوو بادامییە بەڵان چکۆڵەترەو ناوکەکەشی تاڵەو لە خووێدا پەروەردە دەکرێ، هی شیرینیشی هەیە
چەقەلە
چەقالەی خۆڕسک، چەقالەی تاڵ، لەنێو خووێواکێدا دەیکوڵێنن و پەروەردە دەکرێ تاڵایی نامێنێ، چقانە، چەقێلە، هی شیرینیش هەیە
چەلچەلە
جارجارە، تاوتاوە، ناوەناوە
چەلە
چەل، نۆبە، نۆرە، کەڕەت. (ڕۆژباک) چلەی زستانی لە 10ی دیسەمبرێ تا 20ی کانوونی دووەم._ی هاوینیش لە 10ی تەمووز تا 20ی ئاب. (لو) گوریس، نۆرەکایە لە یاریدا: ئەمجاره_ی منە