تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەلەقاژێ
پەلەقاژە، پەلەکوتێ، هەڵژلیویان، هەڵفلیقیان، دەسوپا وەشان. پڵووشانن
پەلەقاژە
پەلەپەل، هەوڵ، تەقەلا._دان: بەهەموو تووانایەکەوە هەوڵ و تەقەلادان و چنگ قژکردنەوە لە کاتی تەنگانەدا
پەلەمیزە
پەلامیزە، میز بۆ دوورەوە فڕێدان
پەلەندار
دارەدەست بۆ هاویشتن، پلار
پەلەنگ(لو)
پڵنک
پەلەواژ(هەو)
پەلەوور
پەلەوورگ
پارچە وورگی ئاژەڵ
پەلەوەر(بابا.، هەورا)
پەلەوەرگ
پەلەهوور، ئەو پارچە وورگەیە، کە دەکرێتە گیپە
پەلەپروسکە
پەلەپرووزە
پەلەپرووزکێ
پەلەپچووڕکێ
پەلەپرووزە(جا)
پەڵەفڕکێ، پەلکوتان، پەلەکوتێ. تەقەلا، هەوڵ. جووڵانێکە لە کاتی تەنگانەدا، دووامین جووڵانە لەکاتی گیاندانێدا
پەلەپرووسکێ
پەلەپچووڕکێ، خۆ کوتان بۆ گەیشتنە چتێک و یان لە تێنوان خۆ گەیاندنە کانییەک
پەلەپسکێ(ئەردە)
باڵەشۆڕێ، باڵ فشەوکردن
پەلەپفە
نانی تیرییە، کە بە ئاوور گەرم بکرێتەوە بۆ ئەوەی سوور بێتەوەو ناسکبێ
پەلەپڕووزێ
پەلەپرووزە
پەلەپیتک
پەلەپیتکە
(هەورا) پەلاپیتکە. پیتک. بە هەردووک قامکی دۆشاو مژە بەردێکی بچووک ڕێک کووشین و ئاویژتن. پڵتۆک._ی دەمانچه و تفەنگە، کە قامکی دەخرێتە سەری و ئاووردەدرێ
پەلەپیسکە
(هەو) پەلاپیسکە، پەلەپیسە. کرمێکی ڕەشە لەنێو تووێی گەڵای دەغڵی دەدات بێ زیانە