تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێ لیسک(باک)
لیسکە
مرازێکە ناوی کەوچکی داری پێ لووس دەکرێت لە دووای قووڵ کرانی لەباتی ڕەندەی
خلیسکان
هەڵخلیسکان، تەهسین، خشکین، قەکرین، هەڵخزان. –دن: هەڵخلیسکاندن، خشکاندن، تەهساندن، خلساندن، هەڵخزاندن، ترشاندن
خلیسکاو
تەهساو
خلیسککار
(باد.): تەهیسەک، (هەورا.) خشیلک کار. –ی: خلیسک کردن
خلیسکگە
جێگای خلیسک لێ کردنێ، خشکۆک،شەمشەمۆتک
خلیسکێن
(هەو.) : خشخشۆک، گەمەیەکە لە سەر سەهۆڵ یا بەفر یا شووێنی تەڕ
قنگەخلیسکێ
لەسەر قوون هاتنەخووارەوه٬ لە شووێنی لێژەوە سا ووشک بێ یا بەفری لێ بێ
قوونجلیسکە
قونجرکه٬ پێکوڵە٬ پەیکوڵە
قۆندرەی خلیسکێ
تریشۆنگ
هۆر خلیسکیای (هەورا.)
هەڵخلیسکین
پاخلیسکان
پێ خلیسکان، تووشی گوناه و کاری ناڕەواهاتن
کالیسکە
پایتوون٬ فایتوون٬ گالیسکه٬ ئارەبانە
کالیسکەی سەربەفر
عەرەبانەی سەربەفر٬ باخێڵ٬ تاخووک
بابەلیسک(باک)
باپێلیسک(باک)
بەلالیسک
جوورە گوڵێکی بچکۆڵانەیە
تلیسک(هەو)
زەنگەتەترێ
تیتلیسک
گیایەکی سەوزی ئاوییە گەڵای وەکوو کەوەری وایە
تیتیلیسک(شا)
گیایەکە
خلیسک
قیسکە پیواز.(باک.) خیز، گەمەیەکە لەسەر بەفرو سەهۆڵ خۆ ەڵدەخلیسکێنن یان لە هەر شووێنێکیدا، کە بۆ –دەست بدات، (فە.) سووڕە سووڕەکی. جیگایەکە لەسەر بەفر یا سەهۆڵ یان شووێنێکی تەڕ یا هەوراز دا ، کە خلیسکی لە سەر بکرێ یا مرۆی لە سەر هەڵخلیسکێ
خەنجەلیسک
(شن.): گیایەکە بنەکەی دەخورێ
قلیسک
(هەو.):میسکە پیواز(بۆچاندن)