تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرلکە تەشی
کەرتەشی،شهکەرۆکە.
سەرپەلکی
(باک.) : دەمەکی٬ ڕووکاری دەرەوە
سەلکدار
سەوزایێکە سەلکی سەوزایی.
سەلکەبزووت
پەلەبزووت،سۆتک،نیمەسۆز،سەرسۆت،سەرسۆتک،بزۆت،سەرەچلۆسک،سەرەبزووت،دارێکە سەرێکی سووتابێ.
شارۆلکە
شارۆچکە٬ شاری گچکە.
شلکاک (باک.)
باڵندەیێکه بەقەد کەو دەبێ.
شلکردن
خاو کردنەوەی چت. خاوبوونەوە یا کردنەوەی کەسێکی بۆ پێکهێنانی ئاکارێک، کە لەوە پێش مەیدانی نەدەدا.
شلکردنەوە
خاو کردنەوه، تەڕ کردنەوە.
شلکرن
شلکه
گۆلمه گۆشت، نەرمه، ووڵمه.
شلکه گووێ
بەڵگەی گووێ.
شلکوتی مەرگکردن
مەبەس له لێدانێکی زۆری وایه، کە لێدراو بگاته سەرەمەگی.‌
شلکی
هەویری هەڵاتوو لەسەر سێڵی دەکەنە نان و گۆیا شلک و نەرم دەمێنێ.
شلکێنه
ئەشکێله، (ڕەوا.) ئەشکیڕک، (بابا. ، شار.) کزێنکه، ئەشکێڵکه، هەویری شل و هێلکه بە کەوچکی لەسەرساجی ڕۆدەکرێ و لایەکی دەبرژێ و دەکرێته کوللێرەیەکی تەنک دووایه دەخرێته نێو ڕۆنکەوە و دەخورێ، وەکو کەلانه.
شلکەڕان
ووڵمەی ڕان.
شلکەی سەر
شلکاسەر، شیلک، سەرمەڵاشوو، (باک.) شنک.
شەلکه
(بابا. ، که.) تەبەقی ئاژاڵانه و ڕەشەووڵا خانه لە دوو سمان دەدات شەلی دەکات.
شەلکه
ئاوەشکێنه. (جا.) فەڕەنگی ووڵاخانه چووارپەلی ڕەق دەکاو تا دەمرێ لە خوواردن ناکەوێ دەردێکی بێ دەرمان و بێ ئامانه.
شەلکەی ئاژاڵ و ووڵاخان
شەویلکه
ئێسکی چەنەگەیە، کە ددانی لەسەر دەڕوێ، شەویلە، کاچێڕ، (دزه.) کاژێڕ، ڕووشه، (باک.) ئاروو، (باک.) ئارگووشک، ئالیگووشک.