تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەپووقڕ
(کە.):قاتو قڕی نێو مەڵۆیان٬ گرانێکە لە کاتی دروێنە کردنێدا سەر هەڵدەدا
قەپوولک
قەپوولکە
تاسمە٬ قاشەکاڵەک و کوولەکەی وشکەوە کراو
قەپووچک
قەپووچکە
قاپووچکە٬ پارووی نیوە لوول دراو تا شیر و ماست و دۆشاو و شلەمەنی پێ بخۆن وەکو کەوچکی قەپووچک. قەپووشکە ٬ کیفی بەڕوو و جەفت. کەپوولە ٬ کاسەیێکی دارین یا ئیدیکەیە ئاشەوان مزاشی پێ هەڵدەگرێ
قەپووچکەی بارانە
بڵقێکە لە کاتێکیدا سەر هەڵدەدا کە بارانە بەسەر زەوییەکی تێراودا ببارێ
قەپووک
قرپۆک٬ مێوژی وشک هەڵاتوو
قەپچاندن
(باک.): هەوڵ و تەقەلا دان
قەپچل
(دەرس.):دزێو٬ ناحەز٬ کرێت٬ ناشیرین
قەپچین
قەپک
(سع.):کورک٬ (مریشک)
قەپگرتن
قەپڵاخ
جوورە کڵاوێکی تووکنە لە پێستی بەرخ دروست دەکرێ
قەپۆز
(هەورا.): لمبۆز٬ لمووز٬ لمۆز٬ ئەو بەشەیە لەدەم و لووتی ووڵاخان کە لە کاتی ئاو خوواردنەوە دا دەچێتە ناو ئاوەوە بەدەم و لچ و لووتی ووڵاخان دەڵێن. دەم و لووتی هەندێ گیاندار
قەپۆل
بڕوانە:قەپۆلە
قەپۆلکە
ترێزوو و خەیار و باینجانی هەڵکۆڵڕاوە لە هاوینێدا ووشک دەکرێتەوە بۆ دۆڵمەی زستانێ
قەپۆلە
قەپین
قەپان٬ قەپاندن
قەپێلک
گەنم و جۆ و ئیتر٬ کیفەکەیانە٬ کە دانەکەی تێدایە٬ کاپک٬ (ڕەوا.دەر.):تیکوڵی هێلکە و گووێز و بەڕوو و ئیتر. (کۆ.):پیلووی چاو٬ پەلکی چاو
قەپێن
(هەو.):ڕفێن٬ ڕفێنەر٬ ئەو کەسەیە چتی دەڕفێنێ