تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەمتەر
جوورە لغاو و زار بەندێکە لە دەمی سەگان و ئێستر و مەیموون دەکرێت٬ پۆزبەن٬ دەم بەس تا چت نەخۆن و سەگ و مەیموونیش نەگەزن.-بوون: ببرێتییە لە زۆر ڕژدی یەکێکی بە جۆرێک کە دڵی نەیەت هیچ بخووات. –کردن: قەمتەر خستنە ناو دەمی سەگ و مەیموون و ئێستر و ئیتر بۆ دەمکوتکردنی یەکێکیش بەکاردەبرێ.-ی: مەبەس لە کەسێکییە زۆر ڕژد بێ هیچی بەدەمیدا نەچوو بێ
قەمتەرە
(موک.):بڵندایی و تخووب و سنووری نێوانی دوو زەویانە سا لە بەرد یا لە گڵ دروستکرابێ٬ (ڕەوا.):چیله٬ (باک.): بەلک٬ بەنک. لە شێوەی موکریانی کۆندا ئاوێکە وەسەرەوەی پردێ بکەوی و بەسەریشیدا تێپەڕێ. بەرگرتنی جۆگەلە ئاوە بە قات قات بەرد و گەڵاو گیا و پلووسک دانانە لە هەموو چینێکیدا تا ئاو بە هێواشی داڕژێتە خووارەوە و زەویەکەی دا نەدڕێ