تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەم
دارێکی ناو کۆڵراو و هوڵۆڵە یا تەنەکەو چتێکی ترە وەکوو وی و درێژە لە شووێنێکی بەرزەوە بۆ بەرزایێکی تر ئاوی پێدا دەپەڕێننەوە. (کە.):دۆڵ٬ شیو٬ دەرەیەکە ئاوی شاخانی پێدا بڕوا. (کە.):دۆڵاش(دۆلاشی ئاشی). (کۆ.):قانگ(بۆتوور)٬ پووتی توور. دارێکی گەورەی ناو هەڵکۆڵراوە ترێی تێدا دەکوشرێ
قەمار
قەمامە
(کە.):قومامە ٬ جوورە دروومانێکە
قەمان
پرتووکان٬ (هەو.):پرتووخان٬ جلکێک یا هەر جوورە کاڵایەکە تینی ئاوری زۆری کار لێ کردبێ و نزیک بە سووتانی بێ و هەر بە سووتاویش دەژمێردرێ سا بە ئاگر یا بە هۆی هەر چتێکی تر ڕووی لە ڕزانێ کردبێ
قەماندن
(باک.): دارووشک کردنەوە بۆ سووتاندنی
قەماوە
ڕووشه٬ شوورەت٬ ڕووداوی چتێکی ناخۆش
قەمبەرە
قەمت
شەنگڵە بەرەکەتەی گووێزییە واتە دوو گووێزە کە پێکەوە نووسابێ. (باک.): گچکەی وی قەمتکە:ئێخە٬ یاخه٬ بەکراسەوەیە
قەمتار
(ئەردە.): کەمتیار٬ کەمتار
قەمتاندن
(باک.): چەسپاندن٬ پێوە نووساندن
قەمتک
(باک.): قەنتک
قەمتەر
جوورە لغاو و زار بەندێکە لە دەمی سەگان و ئێستر و مەیموون دەکرێت٬ پۆزبەن٬ دەم بەس تا چت نەخۆن و سەگ و مەیموونیش نەگەزن.-بوون: ببرێتییە لە زۆر ڕژدی یەکێکی بە جۆرێک کە دڵی نەیەت هیچ بخووات. –کردن: قەمتەر خستنە ناو دەمی سەگ و مەیموون و ئێستر و ئیتر بۆ دەمکوتکردنی یەکێکیش بەکاردەبرێ.-ی: مەبەس لە کەسێکییە زۆر ڕژد بێ هیچی بەدەمیدا نەچوو بێ
قەمتەرە
(موک.):بڵندایی و تخووب و سنووری نێوانی دوو زەویانە سا لە بەرد یا لە گڵ دروستکرابێ٬ (ڕەوا.):چیله٬ (باک.): بەلک٬ بەنک. لە شێوەی موکریانی کۆندا ئاوێکە وەسەرەوەی پردێ بکەوی و بەسەریشیدا تێپەڕێ. بەرگرتنی جۆگەلە ئاوە بە قات قات بەرد و گەڵاو گیا و پلووسک دانانە لە هەموو چینێکیدا تا ئاو بە هێواشی داڕژێتە خووارەوە و زەویەکەی دا نەدڕێ
قەمراندن
(باک.): برژاندن٬ سوورکردنەوە
قەمزە
(کە.):ووتەی خۆش و ئاخۆتنی پڕ لە سەودایی لەگەڵ ژنان کردن. غمزە. –نوشتە: قەبزە نوشتە
قەمسئوون
(باک.): فرت و فێڵ٬ فێڵ و فەرەج
قەمهاندن
(باک.): لەناوبردن٬ لەدەستدان
قەمهین
(باک.): لە ناوچوون٬ لەدەستدران٬ لە دەستچوون
قەموور
قەمبوور٬ مرۆی کووڕ و پشت دەرپەڕیو و مل بە ناودا چوو
قەمووشک
(باک.): مەیین و بەستنی خووێن
قەمووچکە
(ڕەوا.):لغاوەی زار٬ لغاوەی کەوش و ووڵاخ