تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەدە
هی ڕەش و سپی دێغ پتر پیاوان لەسەری خۆیان دەنێن بەڵان هی سوور زۆر ترینی ژنان دەیبەستن بە دەوری سەریانەوە. (کە. ، هەو.) مشکی، (هەورا.) کێش، سەرپێچ.
شەرا
گڕە، لە ئادەمیزاد بدات بە زۆری دەیکوژێ. (شار.)زریان، بایەکی ناسازگاری گەرمە لە مەرەزە و هەندێک میوه دەدات ووشکی دەکات، هەر میوەیەکی ئەو کارەساتەی بەسەر هاتبێ پێی دەڵێن: میوەی شەرا بردوو، لە (4)ی تەمموز تا (24)ی ئاب دەوام دەکات و (54) ڕۆژە لە ساڵێدا. سووتانەوەیەکە لەگەڵ خارشت، کە لە لەش پەیدادەبێ.
شەراب
بڕشتی پۆڵای. ـ کری: ڕازاندانەوەی پۆڵا بە زێڕ و زێو و خەمڵاندنی. مەی، ڕەنگە لە شیراب، شیراوە وەرگیرابێ.
شەرابخانە
شەرابخۆر
شەرابردوو
شەرابردە، شەرابردگ، (بابا.) میوەیەکە بای گەرم و ناساز لێی دابێ و لە کەڵکی خستبێ، شەرالێدراو.
شەرابردگ
شەرابردە
شەرالێدراو
شەراو
شەراوخانە
مەیخانە، شەڕاوخۆر: مەیخۆر.
شەربات (باک.)
شەربک
شەربە
شەربەت
شیلەی چتی شیرین، کە لەگەڵ ئاوێ تێکەڵ بکرێ بۆ خواردنەوە و خوواردنەوەمەنی.
شەربەتچی
شەربەتفرۆش.
شەربەفرۆش
کەسێکە پیشەی شەربەفرۆشی بێ.
شەربەفرۆش
پیشەی فرۆشتنی شەربە.