تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەکاندن (هەو.)
هەژاندن، شانازی کردن. خۆ بە شۆخ نیشاندن. تەکاندنەوە.
شەکاندنەوە
هەژاندنەوە، هێنان و بردنی چته بە هۆی باوه، دارەکه با دەیشەکێنێ، لەراندنەوە.
شەکاننەوە
شەکانەوە
شەکاو
لەراو.
شەکاوشەک
شەکواشک.
شەکاوە
لەراوه.
شەکاوەوە
لەراوەوە.
شەکر
شەکەر. قەن، قەند، کەلـلـەشەکر. بە بەڵێن و پەیمان و قسەی خۆشیش دەڵێن. ـ ی وورد: شەکری هوورد، چتێکی سپی یا زەردی زۆر شیرینیە و خۆشە لە قامیشی شەکری یا جووره چەوەندەرێکی دروست دەکرێ.
شەکر خەنده
شەکر خەنە
شەکر خەنده.
شەکر شکاندن
شەکر شکێن
قەندشکێن، چەکوچێکه قەندی پێ بشکێنرێ. کەسێکه پیشەی هەر قەند شکاندنبێ.
شەکر لەمە
جووره خوواردەمەنییەکە لەشەکر و گووێز و ئاره درستدەکرێ.
شەکراو
قەنداو، ئاوێکه بەشەکری شیرین کرابێ. شیرینی ژنخووازتنێ.
شەکراوخوواردنەوە
مەبەس لە خووازبێنی کردنی یەکێک بۆ یەکێکییه و بەو بۆنەیەوە شەکراو دەخورێتەوە.
شەکردان
قەندان، دەفرێکی تایبەتییه هەر شەکری تێدەکرێ.
شەکردانک (باک.)
شەکره
جوورێکە لە گیای گووین، که پێی دەڵێن جەباری. شەکرۆکه.