تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەلەماو (ئەرده.)
شەلەمینکەرە
بابردەڵە، تۆپێکه لە مووی گیایی ووشک. جووره گوڵێکی زۆر جووانە. لە جووره دروێکی سپی جووێ دەبێتەوە و با ڕای دەفڕێنی وەکوو گویرێکی وایه بەڵان سووک و تنووکه بە کەمترین هەوایەک وە حەوا دەکەوێ.
شەلەمێ (هەورا.)
شەلەمێنه
(هەورا.) شەلەمین. ترخێنه، تەرخێنه.
شەلەمە
زیران و پیسی ناودەغل. (هەورا.) ئاڵەکۆکە ڕیخنه، شەڵوار بە گۆڵ. گیایەکە. (ئەرده.) گیایەکی ڕەوانه بنەگەی وەک سێوی بن ئەرز وایه و بەهارییه.
شەلەنگۆ (باک.)
گیایەکە.
شەلەوشەپک
شەل و شەپک. ڕانک و چۆغه.
شەلەپە (باک.)
شڵێوە. (باک.) شەلەپەلە.
شەلەپەتە
(خۆ.) شەحتۆ، (دزه.) شەتحۆ. خاو و سست و شۆڵ و بێکاره. خووێڕی، و لوول، شلک.
شەلەپەلە (باک.)
شەلەگا
شەلەگە (خۆ. ، کۆ. ، هەو.)
کلکه، شەلەگا. دەراو، دەرگای جۆگەی دێراوانه، لە نێو جۆگەدا کەلێنێکی تایبەتی بۆ ئاو شکاندن دەهێڵینەوە، کەلەبەرێکه لە جۆگەی مەرەزەدا، کەساڵێک لەوە پێش ئاوی لێکرابێته سەر قالبەکە و ئیمساڵ گیرابێ بۆ ئەوەی ئەو قاڵبەیە بە یاری بمێنێتەوە و لە خوارترەوەی کەلەبەرێکی تر کرابێتەوە بۆ سەر قاڵبێکی تازه. ـ دان: ڕێدان، مەیدانان. گۆلێکیشە پەنگاوی خوواردبێتەوە و دەراوی لێ بکرێتەۆه بۆ ئاودانی شیناوەردی. سوولی، سوولاڤ، پرژ.
شەما (باد.)
شەماته (باک.)
تەقە، دەنگ. کاتژمێری زەنگییه.
شەمار (هەکا.)
شەماسی
ماسییەکی قەڵەوی خرپنه هەردووک لا شانی وەکوو دەنگی شانەی ڕێزەشەی پێوەیە.
شەماق
زلله، سیله، شەقەزلله.
شەمال (باد.)