تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەکردان
قەندان، دەفرێکی تایبەتییه هەر شەکری تێدەکرێ.
شەکردانک (باک.)
شەکره
جوورێکە لە گیای گووین، که پێی دەڵێن جەباری. شەکرۆکه.
شەکره تووس (ئەرده.)
تێسووی شیرین.
شەکروشیر
شەکرپەنیر
جووره نوقڵێکی پانه لە شەکر دروست دەکرێ و کاکڵە گووێزێکی دەخرێته سەری.
شەکرپەنیر (ئەرده.)
شەکرپەنیر، جووره شیرنیاتێکه.
شەکرۆک
شەکرۆکە
کەرتەشی، چتێکی شیرنچکه لە کارتەش پەیدا دەبێ، جووره کەتیرەیەکی شیرینه و خۆشه لە درووی گیای کەرتەشی پەیدا دەبێ، زۆر سوود بەخشه بۆ هەندێ نەخۆشی و برین. (هەو.) نوقڵ، شیرینیات.
شەکرە پیاو
پیاوی خۆشخووی زمانیشیرین.
شەکرەباوی
(با.) چوواله.
شەکرەخەنە
شەکرەخەنده.
شەکرەسێو
جووره سێوێکی شیرینه. نێوی ئافرەتانه.
شەکرەپاره (دزه.)
جووره دروومانێکه بە نەخش وەکوو گوڵ هەڵدەکەوێ.
شەکرەژن
ژنی خۆشخووی زمانشیرین.
شەکرەگووین
جووره گووێنێکیشه کە تیرەی لێدەگیرێت.
شەکشەکان
لەرەلەرەی چت بەدەم باوه.
شەکمەڕ
شەکەمێیه، کە زگێکی کردبێ.
شەکواشەک (ئەرده.)
شەک و شۆک.
شەکۆ
بێڵێکی ئاسنی چکۆڵه دمپایە تەنها لەناو چۆمانی تەنکدا ماسیانی پێدەگرن چونکوو، کە بەو بێڵەیان لێدرێ ماسیان وەسەرئاو دەخا و برینداریان دەکات.