تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەکە
بەرازی مێی یەکساڵەیە. جووره کڵاوێکی تووکنه لە تووکی بەرخ دروستدەکرێ، پپاخی کۆنی عەجەمان. لەرە، تەکە، جووڵە، جەمە. ـ شەک: لەرەی یەک لەدووای یەکتری.
شەکە
شیکه، بەرازی مێینگەی یەک دووساڵانەیە. کڵاوێکی تووکنه لەپێستی بەرخ دروست دەکرێ.
شەکەت (هەورا.)
ماندوو، ماندنی، کفت. (بابا.) کەشەن، کەشەنگ. (ئەردە.) مانگ. ـ مانیاگ. ـ بوون: (باک.) بەتیلن. ـ کردن: (باک.) بەتلاندن.
شەکەتکریاگ (ئەردە.)
شەکەتی
ماندووێتی، مانیاگی.
شەکەر
شەکری وورد.
شەکەر بادەم
(ئەرده.) جورقند. قەلسی و ئیتر پڕدەکردن لە شەکر و بادامی کوتراو. جوورە هەڵوایەکە.
شەکەراو (ئەرده.)
شەکەربۆرە (ئەرده.)
جووره هەڵوایەکە.
شەکەرخەن
شەکەرخەنده (ئەرده.)
شەکەرلەمە
جووره بسکوویتێکی کوردیه.
شەکەرپاره (باک.)
جووره قەیسیێکه.
شەکەرگری (زا.)
شەکەرگریان.
شەکەرگریان (ئەرده.)
گریانێکه لە خۆشی و شادییەوە بێ.
شەکەرۆکە
(بابا.) کەرتەشی. سەلکه تەشی. (خۆ.) شەکرۆکه. گیایەکە گەزێک بڵند و گوڵی شین و تۆپ دەردەکات، بنەکەی بکوترێ تا دڕکوداڵی لێ جووێ دەبێتەوە دەبێتە پووشوو. جەویەکەشی لەگەڵ ئاردی گەنم و شیری بکرێته لۆلکه لەسەر برینی تەشەنەدار دانرێ چاکی دەکاتەوە. کۆڕیکی ترک زمانانی ئێرانییه بەرگی کچانی لەبەردەکەن و سوورا و وسپیاوی پێدەکەن و چەقەنەش لەدەستدەکەن لە نێو کۆڕی لۆتیاندا هەڵەدەپەڕی و چەقەنەی لێدەدا باب و مام و برا و ئیتری دمبەکی بۆ لێدەدەن پاش ماوەیەکی یەکەیەکە سەردەکاتە سەرکۆشی هەموویان، خۆم دووراودوور دیتومه.
شەکەری
بۆ چتێک بەکاردەبرێ ڕەنگی یا تامی وەهی شەکری بچێ.
شەکەرەتووسی
شەکەشەک
دەنگی دڕوو و داوێنێکی دڕاوە، کە تەکەتەکی بێ، چەکەچەک، شەکوشۆک.
شەکەلـلـەمە
(باک.) باقسمات. پسکوویت.
شەکەمێ
کە گەیشته دووساڵان دەبێته بەردیل، بەرخی مێیه، کە پێی نابێته ساڵی دووهەم و زگێکی کردبێ.