تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەکر
شەکەر. قەن، قەند، کەلـلـەشەکر. بە بەڵێن و پەیمان و قسەی خۆشیش دەڵێن. ـ ی وورد: شەکری هوورد، چتێکی سپی یا زەردی زۆر شیرینیە و خۆشە لە قامیشی شەکری یا جووره چەوەندەرێکی دروست دەکرێ.
شەکر خەنده
شەکر خەنە
شەکر خەنده.
شەکر شکاندن
شەکر شکێن
قەندشکێن، چەکوچێکه قەندی پێ بشکێنرێ. کەسێکه پیشەی هەر قەند شکاندنبێ.
شەکر لەمە
جووره خوواردەمەنییەکە لەشەکر و گووێز و ئاره درستدەکرێ.
شەکراو
قەنداو، ئاوێکه بەشەکری شیرین کرابێ. شیرینی ژنخووازتنێ.
شەکراوخوواردنەوە
مەبەس لە خووازبێنی کردنی یەکێک بۆ یەکێکییه و بەو بۆنەیەوە شەکراو دەخورێتەوە.
شەکردان
قەندان، دەفرێکی تایبەتییه هەر شەکری تێدەکرێ.
شەکردانک (باک.)
شەکره
جوورێکە لە گیای گووین، که پێی دەڵێن جەباری. شەکرۆکه.
شەکره تووس (ئەرده.)
تێسووی شیرین.
شەکروشیر
شەکرپەنیر
جووره نوقڵێکی پانه لە شەکر دروست دەکرێ و کاکڵە گووێزێکی دەخرێته سەری.
شەکرپەنیر (ئەرده.)
شەکرپەنیر، جووره شیرنیاتێکه.
شەکرۆک
شەکرۆکە
کەرتەشی، چتێکی شیرنچکه لە کارتەش پەیدا دەبێ، جووره کەتیرەیەکی شیرینه و خۆشه لە درووی گیای کەرتەشی پەیدا دەبێ، زۆر سوود بەخشه بۆ هەندێ نەخۆشی و برین. (هەو.) نوقڵ، شیرینیات.
شەکرە پیاو
پیاوی خۆشخووی زمانیشیرین.
شەکرەباوی
(با.) چوواله.
شەکرەخەنە
شەکرەخەنده.
شەکرەسێو
جووره سێوێکی شیرینه. نێوی ئافرەتانه.
شەکرەپاره (دزه.)
جووره دروومانێکه بە نەخش وەکوو گوڵ هەڵدەکەوێ.
شەکرەژن
ژنی خۆشخووی زمانشیرین.
شەکرەگووین
جووره گووێنێکیشه کە تیرەی لێدەگیرێت.
قامیشی شەکری
جوورە قامیشێکە شەکری لێ دروست دەکرێ
پێمسۆت شەکری عەمبارنێم سۆن(هەو)
گەمەیەکی تێکڕایی کچ و کوڕانە