تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەویەڵغار
شەوێ (هەوراو.)
شەوە. کاتی شەو.
شەوێس (کە.)
شەوێن
مۆڵدانی ئاژاڵان بەشەو لە چۆلێ.
شەوە
موورووێکی زۆر ڕەش و گرانبەهای کارەباییە ژنان دەیکەنە بەرموو یا گەردنبەند. (باد.) شەو، ڕەشی شەو. (ڕۆژ.) پیران. شەووگ. دێوەزمەیەکە گۆیا بە کەڵکەڵە لە منداڵان دەدا، گۆیا بەو گراناییە دەڵێن، کە بە قورسی لەکاتی نوستنێدا دەکەوێتە سەر لەشی گیان لەبەران. ئەو بێ هۆشیەشە، کە تووشی منداڵ یا ئافرەتان دێت، کە لەشی منداڵ شین دەکات و دەمرێ.
شەوەر
شەوەرگ
(ئەرده.) شەوەر.
شەوەرە (ڕەوا.)
نۆیه گرتنی منداڵی ساوا تا حەوت ڕۆژان بەشەو، حەوتوو، (که.) شەواره.
شەوەزەن
شەوەسارە
چێشتی شەوێ، چێشتێکه لە ئێوارێوە مابێتەوە بۆ بەیانی.
شەوەق
بەیانی کاتی سپێده.
شەوەن (ئەرده.)
شەوەووڕ
(دزه.) جێگایەکە بەشەو خێڵات و کۆچەران شەوی لێ ڕابووێرن.
شەوەڕ
شەوەر، سێپەڕە، (ئەرده.) شەوەرگ، گیایەکی دەستەچێنە وەکوو وێنجه وایە ساڵێ هەشت نۆ جاڕان دەدروێتەوە دەدرێ بە ووڵاخان و لە وێنجە باشتره. هەندێ کەسیش دەڵێن هەر وێنجەیە.
شەوەڕەشە
جێژنێکی بەناوبانگه لەنێو کاکەییاندا.
شەوەژن
کۆستەکی خەنجەر. دارێکه بەقەدمەچەکێ لە باسکی (گۆڵە) لە کونی دەرگاکە لە دیواردایە دەخرێ بۆ داخستن. سەربەن.
شەوەکی
بەیانی، تاریک و ڕوونی بەیانی زوو. کردنی کارێک لە بەشی دووایی شەوێدا. لە شەوێدا، بەشەو.
شەوەکە
شەبەکە، کونکون، کوناکونا، پەنجەرە. شەبەکەی پەنجەرە یا ئورووسی. ئەوێ شەوێ.