تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشکردنەوه
کوژاندنەوه، بۆ ئاوور و نووسەوەری و هەموو چتێکی بەکاردەبرێ. داپۆشینی زەل و قامیشی سەر بانی تازه به گڵ ، دیاربوونی چتێک له دوورەوه. نووسینەوەی مەشق به پڕی
ئیشکردن
بێهۆشکردن
بێخودکردن
بەشکردن
(باک) پارستن، فەلقاندن، دابەشین، دابەشکردنی چتێک بەسەر چەند کەسێکیدا، دابەشینەوە. تێڕابوون، بەس، ئەمە بەشم دەکات: تێڕای منە
تووشکردن
ڕووبەڕووکردن، گەیاندنە یەکتری، پەرگهاندن. پێوەکردن، تێوەدان، گرفتارکردن، دووچار کردنی کەسێک بە کارەساتێکەوە. بڕوانە: تووش
تەڵاشکردن
تەقەلادان، هەوڵدان، تەلاشکردن
جێخۆشکردن
جێگای خۆ لە شووێنێکیدا کردنەوە
خۆشکردن
چەرم و کەوڵ و پێست: وەرزاندن ، خاراندن ،- ی قوڕ: شێلانی و پوختە کردن .- کولاندنی بنێشت.- ی بادامی تاڵ:خۆشکردن .- ی هەنجیری (کەمێک ڕۆن دەنێو ئاوی گەرم دەکرێ و هەنجیری ووشک بە ڕستەوەی دەنێو دەنێن تا زستانێ نەرمیش بێ و لە کرمیش بپا رێزرێ) پەروەردەکردنی تفاقی ترشیات . زۆر کردنی گڕی ئاوور و چرا . شیرین کردنی چەقالەو بنێشتە تاڵ بە کوڵاندنیان .ڕازاندنەوە و ڕێک وپێک کردنی شووێنێک (چاپخانەکەت خۆشکردووە) . خۆشکردنەوەی بارن و بەفرو تەرزە : چک کردن و راوەستان.
خیشکردن
خۆگیڤ کردن لە ڕقان
دابەشکردن
بەشکردن،(باک.) دگوولیک،بەشبەشکردنی چتێکە بەسەر چەند چتێکدا ؛ باوکی منداڵەکانی دهراوسێمان مرد و ماڵەکەشیان بەسەرخۆیان دا دابەشیەوە
سەرخۆشکردن
شاباشکردن
دراو و نوقڵێکە٬ کەهەڵدرێ بەسەریەکێکیدا لەبەر خۆشەویستی یا بەسەر بووکێدا لەکاتێکیدا٬ کەدەگاتە بەردەرگای زاوا.
شیشکردن
هەڵگرتن، تاقەتکردن، شارد‌نەوه (زاراوەی منداڵانه).
شەشکردن (ئەردە.)
شەمڕەشکردن
ڕەشکردنی مێو لەبەر تازیه.
فاشکردن
(ئەردە.): ئاشکراکردن٬ بڵاوکردن
فەرشکردن
ڕاخستنی ناو ژوور و هەیوان و ئیتر بەحەسیر و مافوور و بەڕە.تەختە پۆشکردنی ناو ژوور و هەیوان و حەوشە بە خشتی سوور یا بە کاشی٬ و ناو ئەستیڵش بە بەرد و قسڵ و چیمەنتۆ
قاشکردن
لەتکردنی شووتی و کاڵەک و چتی تر بەقاش
پێخۆشکردن
دۆست یا نەیاران بەخۆ خۆشکردن. دڵخۆشکردن