تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شان
باسک، باڵ، تیرەشان. تەنیشت تۆقەسەری گرد و چیایانە، پایە، جێگا، پەرەسە. پلە، ڕێزە، گەورەیی شکۆ، بارە، حەنا، ئەنازە. (هەورا.) شانە. (زاخ.، دهو.، باد.) پیل، پی، مل. ئێسقانی ڕاست و چەپێ ژێر مل، کەهەردوو قۆڵی پێوەیە. شایان، شیان. ئافەند. پیشان، ڕەوابوون. تووانین، لە تووانادابوون. شانە، چتێکی کونکون و گرده هەنگ و زەردەواڵە هەڵیدەلبەستن تا هەنگووینی تێکەن، هێلانە هەنگ، ماڵهەنگ. بزنێکە سەری زەرد بی. پنک، خاڵ. خاو.- شکان: خاوشکان.
شان بەشان
بێ پاشه و پێش کەوتن، بەرانبەربوونی دوو کەسانە بە چەشنێک، کە لە ڕێز و تەنیشتی یەکترییەوەبن.
شان بەشانی کێوی
بەملەدا وەسەر کەوتن.
شان بەلای شانادن
شان لێدان، شان لەشاندان.
شان داچەکان
شل و شۆڕی ئێخەی پۆشەمەنی.
شان داچەکاو
کەسێکه ئێخە و گەردەنەی کراس و کەوا و ئیتری شل و شۆڵ بێ.
شان شکاندن
شان شکاندن (هەو.)
شان لەشاندان
خۆ گەیاندنە پایەی یەکێکی تر، کەوتنه ململانێ و خۆڕەسەر خستن، دەست و پەنجەی یەکتری نەرمکردن. ‌
شان و شکۆ
بەرزی پایە و شان.
شان و شەپیلک
بۆ تیز پێکردن بە یەکیک به کار دەبرێ، کە ئێخە خوار و داچەماو و شان و شەپیلیکی ناڕێک و ناپوخت بێ.
تووم شانای
تۆوچاندن
شانا (لو.)
شاناز
نێوی ئافرەتانە. نازوفیزی پادشای، کەشخەی میری.- ی: هەڵشەنگان، نازین، شۆگایی، قوننەت، مایەی سەربڵندی، کۆڵە، پێدا خوڕین، بەخوفشین، خۆهەڵکێشان.- کردن: هاش و هووش و کۆکردن، پێخورین، نازپێوەکردن.
شانامه
داستانێکی هەڵبەستراوە لەلایەن فیردەوسی توسی یەوە. نامەی شایانه، باشترین نامه. نامەیەکی زۆر دوور و دریژە.
شانان(هەورا.)
لێدران.
شاناندن(هەورا.)ک
لیدان.
شاندادان
بریتییە لە نوستنێکی کەم، مەبەسیش لە مردنی یەکێکیشە.لەڕووی سووکییکەوە بەکاردەبرێ.
شاندانەبەر
هەوڵدان، تێوه چوون.
شاندن (باک.)
ناردن، هنارتن، بشینه، (کەل.) چاندن، ناژتنی تۆو و چتی تر.
شاندی (باک.)
شاندیار (باک.)
شاندەلیک (باک.)
زەردەلیک.
شانزده
شازده.
شانزدەهەمین
شازدهمین.
شانزه (هەورا.)
شانزدە، کەبریتییه له (3) جار پینج و تاکێک، (16) .
شانزەمین
شانزەهەم
شانزەهەمین
شازدهمین.