تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەنگ
جوورەیارییکە پاڵەوانانەیە(هەورا) بەرد،کۆچک،(ڕەوا) کەنگری پیر دڕووەکانی لێ کرێتەوە پێی دەڵێن سەنگ،(هەورا) گرانایی ،قورسایی،ئەندازیێکە لەبەرد یا ئاسن ،کەچتی لە تەرازوو دا پێ بکێشرێ.
سەنگ سووکی
بریتییە لە چەند وچۆنی کردن لەسەودای چتێکیدا بۆ کەمکردنەوەی نرخی ،وەکوو یەک لێ کردنی چەند چتێکی لەلایەن سووکس و قورسییەوە بهپتر کردن و سووکتر کردنیان، کاروانچیەکە بارەکانی سەنگ و سووک کردن تاوەکوو یەکیان لێهات.
سەنگ فەرش
بەردچن،کوچکچن.
سەنگ لێ نیان (ئەردە)
سەنگ لێنان.
سەنگ لێنان
مەبەس لەڕێزگرتنی کەسێکییە.
سەنگ و وەزن
سەنگ وبەرد
ئاوچۆڕ،تەنگ-نان: ئاو چۆڕاندندوە،بەردێ زۆر لە سەر چتێک دانرێ بو دەقگرتنی.
سەنگ وبەردنان
گۆشتی ماسی وکەروێشک وقەلەموونە بەترش و خووێ کراوی چتێکی قورسی لەسەر دادەنین تا خووێنیان لێ بپۆڕێتەوە.
سەنگ وماست (ڕەوا)
کەنگری پیر خاوێنکرێتەوە بکو ڵێنرێ تاڵا یێکەی دەڕوا ئهوجا ،کەتێکەڵ بەماست کرێ پێی دەڵێن سەنگ و ماست.
سەنگ کێش
بەرد کێش،جوورەدارێکە لەسەر پشتی ووڵاخی دادەنرێ بۆ بەردکێشانێ.
سەنگ گا(ئەردە)
سەنگ زاورە.
زوخاڵی سەنگی
(هەمە.،زەن.،هەورا.،فە.):ڕەژووی بەردی
سەنگاتی(ئەردە)
سەنگایی،ئەندازە،بەرابەری.
سەنگاندن
هەڵسەنگاندن،کێشان.
سەنگانن(ئەردە)
سەنگاو(ئەردە)
سەنگایی
قورسایی،بە- تۆلیرەی هەیە.
سەنگباران
بەردەباران،سەنگەسار.
سەنگتراش (هەورا)
بەرتاش،(هەورا)-ی: بەردتراشی.
سەنگدادان
لاسەنگ بوونی چتێکی قوورس ئەولابارە سەنگس داداوە،ئەم دیوارە سەنگی داداوە.
سەنگدان
پاڵدان،پاڵ پێوەدان، بڕواپێ هاتن.
سەنگرانەوە
تۆزێ هەڵوێستکردن،کەمێ ڕاوەستان بۆ بیر کردنەوە،هەڵوێست کردن، هەرگیان لەبەرێکی لەڕۆییشنیدا تاوێکی ڕاوەستێ وبڕوا سا بەهۆی هەر چیەکیەوە بێ پاشەوپاش بگەڕێتەوە-ی: پێدەڵێن سڵەمینەوە.
سەنگزاوەر
بەردی پازار.
سەنگزاوەرە
سەنگول(زا)
چتی ناشیرین، ناحەز،ئێسک قورس.
سەنگچن
بەردچن،کوچکچن.
سەنگڵاخ(ئەردە)
بەردەڵان،کێفسان،(ئەردە) زربان.
سەنگۆ(خۆ،باڵ)
پانێر،پارگووێر،گووێلکێکە لە شیر کرابێتەوە.
سەنگۆل(باد)
سەنگۆ،پارگووێڕی نێری دووساڵا نەیە.
سەنگی مەحەک
جوورەبەردێکی ڕەشە وەکوو هەسانی وایە زێر زێوی پێ تاقی دەکرێتەوە بوباشی وخراپی.
سەنگین
قورس،گران،لەسەرخۆ،ئارام،هێمن، بەڕێز، بەڕوو،سەلار،(باک) ئوودە،داگیراو،داگیریاک،تەپ،سست،تەمبەڵ،لەشگران.