تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیسەرگەکەچەڵە
سیسارگ٬ سیسارکەکەچەڵە.
سەبەتەسەرێ
جوورە گەمەیەکە ئەوی تێبکەوێ دادەنیشێ٬ یەکێکیش دەبێ بەوەستا بە ژوور سەریەوە پاسی دەکا٬ ئەوانی دی دێن لێی بدەن وەستا کەش نایەڵێ لەو کاتە دا دەستی وەهەر کامێکیان بکەوێ تێدەکەوێ
سەربەسەرێ
یەکترنامووسبردنی دوو نێرینانه٬ گانگۆڕکێ٬ سەربەسەرد
سەربەسەرە
گانگۆرکێ٬ سەربەسەرێ
سەرسەران
بەسەرسەروچاوان
سەرسەران سەرچاوان
بەسەرسەروچاوان
سەرسەرانێ(هەر)
گەمەیەکێ کوڕانە
سەرسەری
سەرسەرێکی،بێ لێکدانەوە،گەمۆڕ، ڤڕڤڕە، چالۆر، فلیتە،وازی ولزی،مایەپووت،چەپک چەپک، دەمدەمی، بێ شەرم،تڕۆ، هیچ وپووچ،سەرچڵ، جینگەنە،بێ شێواز،حارەب گاگۆزی، بەدخوو، بەڕەلا،بێ موبالات، بەئاستەم،کەمێک، - پەرتووکەکەم خووێندەوە.
سەرسەرەکی
لێ نەخەفتان،خستنە پشتگوێ
سەروەسەرێ
سەربەسەرێ،بەقەدیەکتری،پێک گۆڕینەوە،ئاڵ وگۆڕ.
سەرەسەرنیان
(ئەردە): سەر نانە سەر یەکێک ٬ تووتانن٬ وەقسەهێنان٬ سەرخستنە سەر کەسێکی تا بدوێ
قسە لەسەرداکێشان
قوڕنانەسەرچاو
بریتییە لە داخ و خەفەت کردن بە دڵی کەسێکیدا
قژنەسەرە
سەرقژن٬ جندۆکە٬ عەجەنە٬ جنۆکە
قەیسەرقووکردن
مەبەس لە چاوەڕێیی کردنی یەکێکییە لە شووێنێکی بە تەنهایی
قەیسەری
ڕێزە دووکانێکە یا چەند ڕێزە دووکانێکە کە سەریان بە خەرپشتە( تاق) گیرابێ. لە کاتی پێشوودا بازاڕی وا هی قەیسەری بووە هەر کەسێ کڕین و فرۆشتی تێدا کردبا دەبوو هەندێک پارە بدا بە قەیسەری
لاسەرە(کە.)
جوورە خشلێکی ئافرەتانە.
لەسەردەستان
لەسەرزان٬ کاتی زانێ٬ دەڵ٬ دەڵەدەڵ٬ لەسەردەستانە:لەدەمی زانێدایە
لەسەرچوون
وازهێنان لە کارێک ٬ کە دەکرێت٬ لە بیر چوون
لەسەرڕۆ
بەردەوام بوو