تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرپاتە
(دزە): تڵتە(ئی هەر چییەکی بێ)
سەرپارێزەر
سەرپاس
گووێ پێ نەدراو٬ خراوە پشت گووێ
سەرپاهاووردن
(ئەردە): سەرهاووردن
سەرپاچ
دروونەوەی گیایەکە٬ کە لە ناو مەرەزەدا ڕووابێ و کەوتبێتە سەر مەرەزەکە. دروونەوەی سەر لکی مەرەزەیەکە(قەرقۆ) واتە زۆر هەڵستابێ تا نەکەوێتە ناو ئاو و بڕزێ
سەرپاک
هەموو٬ تێکڕا٬ سەرتاپا٬ سەراپا٬ گشت. –ی: تێکرایی٬ گشتی
سەرپاڵان
سەرکورتان ٬ سەرجل
سەرپاڵە
سەرۆکی پاڵە و سەپانانە٬ کەسی یەکەمین لە دروێنە کاران٬ سەپانێکە لە کاتی دروێنە دا وەپێش سەپانەکانی تر بکەوێ
سەرپایی
سەرپێ یی٬ ڕەوانی٬ زگچوون٬ - کردن: زگچوون
سەرپایین
سەربەرەو خووار.- ی: سەربەرەو خوواری
سەرپشک
بەشکار٬ کەسێکە بەشان دابەشێ٬ تەرخان٬ ناڤبر٬ یەکەمین کەس. چتێکی زۆر باشە و لەناو چەند چتێکی تر دا٬ کە پشک ئاوێژرابێ٬ و وەبەر یەکێکی کەوتبێ. –ی: بەشکاری ٬ تەرخانی.
سەرپل
زۆر تووڕە٬ توندوتیژ٬ زۆر قەڵس٬ چەکێکە زیتکەی شل بێ و زوو بتەقێ.
سەرپووت
کاروپیشەای نیوە چڵ
سەرپوورت
(باک.):بزنێکە تووکی تێکچڕژاو و ڕەق و سەخت و بۆرو تاریک بێ.
سەرپڕ
سەرقاڵ٬ پڕکار٬ کارزۆر٬ سەرجەنجاڵ. دەفرێکە لێواولێو پڕ بێ لەچت. –ی: سەرقاڵی٬ پڕکاری.
سەرپژوو
(بابا.): پزوو٬ پزی٬ شووێنی دۆخینە لە دەرپێ و پانتۆڵ و ڕانک دا
سەرپۆت
کردنی کارێک بە ناپوختی ٬ -ێک تووتنەکەم دارک بژێر کرد.
سەرپۆتک
سەرڕشت٬ نوویشک
سەرپۆرت
(ئەردە):سەرپۆت٬ سەرسەری.
سەرپۆش
چتێکە سەری چتان داپۆشێ٬ سەراشمه٬ سەرگوو٬ سەرگوش٬ سەرگۆشە. دەرخۆنە٬ دەڤک٬ دەرمانگ٬ دەم ئاخن بۆ سەرنانەوەی دیزە و کووپە و مەنجەڵ و چتی تر. –ی ژنان: (باد.) بنکووچک٬ (کە.) پێشتەماڵ٬ ڕووپۆش. مرازێکە لە کەرەستەی جەنجەڕی. سەرپۆشی کورسی و مێزو قەنەفەو ئیتر. چارشێو.