تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساس
جوورە فرنوویەکی سوورکارە لە ناو ماڵان و کەرەستەی داریندا پێدەگات٬ مۆرانەیێکە کەل پەلێکی دەخووا٬ کەلە خوریی دروستکرابێ
ساسان
باپیرەگەورەی بنەماڵەی دەوڵەتی ساسانیان بووه٬ فەرمانڕەوایی ساسۆنی ناودارە خەلک٬ شەرەفخانی بتلیسی دەفەرمووێ:ساسۆنی لە ساسانیەوە پاشکەوت بوون و دەچنە وەسەر نەوشیروان
ساسوون
خەڵکی چیای ساسۆنێ بە ئازایی و مرۆڤایەتی دەنگیان داوەتەوە لە پاش شۆڕشی شێخ سەعیدە لە ساڵی 1925 دا خەڵکی ساسۆنێ چەند ساڵێکی دوورو درێژ خۆیان نەداوەتە دەست دوژمنی خۆیان ماڵی عەلی یونس لەو بەسەرهاتەدا خاوەند ناوو ناوبانگ و بەڕێزبوون٬ ئەمیر شەڕەفخانی بتلیسی دەفەرمووێ ساسۆنی لە ساسانیانەوە یە و لە بنەماڵەی نەوشیرەوانیەوە پاشکەوتوون
مەساسە
(کە.دزە.):(ڕۆژ.)بێلەکان٬ پارچە ئاسنێکی بەقەدەر لەپی دەستی جووتێران گاسنی پێ خاوێن و سندە گڵانیشی پێ دەشێلن بە ئاسنەکەش هەر مەساسە دەڵێن.(ڕۆژ.):گازران. ئاسنێکە دییواری پێ کون دەکەن. دییواربڕ٬ دارێکە سەرێکی چتێکی قورس و سەرەکەی دیکەشی ئاسنێکی تیژی پێوەیە بۆ بیرو چاڵ و گۆڕ قەندنێ.لاپووته٬لاپۆته٬ لاپییته٬ لاوییتە
بازاڕکەساس
بێ بازاڕ._ی: بێ بازاڕی
خەساس
کەسێکە گیانداران بخە سێنێ
دووڤ مەساس
جوورە باڵندەیێکە شەوانە بە چەنگی خۆی هەڵداوەسێ بە درەختانەوە و دەفیکێنێ تا خەوی لێ نەکەوێ نە وەکوو بیگرن
کەساس
پەرێشان٬ بێ نرخ٬ کز٬ پەست٬ گیانداری زەبوونی بێ نەوا٬ هەژار. –ی: پەرێشانی٬ پەستی ٬ کزی٬ کەنەفتی٬ هەژاری ٬ زەبوونی٬ بێنەوایی.