تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەها
(باک.): زەبەللاح، زەهار، لەندەهۆر، فیلەتەن، (ئەردە.): زێی گیانداری مێیینەیە، ماڵ، کوز، کوس، قوز، شەرمگا، (ئەردە.): ژەک
زەهاو
محاڵێکە لە سیروان بەو پەڕەوە تا دەگاتە قەسری شیرین. درێژایی بە پێیان سێ ڕۆژ و پانایی ڕۆژێکە. شووێنی ئاوەزێ، زناو، زنەک، زووهۆر، زق، ئاوەزا، ئاوەزۆ
زەهاک
زەهەک، زایینی ئاژاڵ: ڕانەکە زەهەکی تێکەوتووە، واتە دەستیان بە زایین و کار و بەرخ بوون
پەنزەهار
پەشۆکار، شێواو، پەشێواو، تێکچوو لەبەر زۆری خەم و پەرۆشی