تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازنکە
بڕوانە: بازندە
بازنۆکە
بەربازن، بازنەی چکۆڵە
بازنە
بازن، بازبازک، بازبەند، لە زێڕو زێوو کانانی تر دروست دەکرێت، (هەورا) دەسبەن. تەووق، چەمەرەی دانەلغاو
بازنەگاس(خۆ)
ئاڵقەیێکی ئاسنە لە کووپەی گاسنی درزدار دەخرێت تا لێک نەبێتەوە
بزن بزنانێ
قۆچقۆچانێ، قۆچ لێدانێ، جوورە گەمەیێکی منداڵانە
بزنانە
شاخانە، پووشانە. جوورە خەرج و باجێکە لە لایەن میری یا ئاغاوە لە خاوەند بزن دەستێنرێ. چل یەکی ئاژاڵانە، کە لە لایەن میرییەوە لە خاوەندەکەی دەستێنرێ
بزنێری
گیایەکی بههاری و کووێستانییە گوڵێکی سپی واشی هەیە
بزنەدۆخە
بزنێکە بۆ دۆو خوری و بەرەکەی بدرێ بە کەسێکی بەو مەرجە، کە لە دوواییدا تەنها بزنەکە بەساخی بدرێتەوە ماڵخۆی. لەهەندێک شوێندا بەزاوی بەکارەوە دەدرێ بە ماڵە ئاغایە یەکێکی تر کە دۆیەکەی بخۆن بەڵان، کە ووشکی کرد بزنەکە بە کارەوە دەدرێتەوە بە ماڵخۆی
بزنەسپی ڕووت
بزنێکە سپیێکی تەواو بێ
بزنەسیس(خۆ9
بزنەکەژ
بزنەشاخدار
بزنێکە شاخی هەبێ
بزنەقوت
بزنێکە گووێی قوت بێ
بزنەقول(خۆ)
بزنێکە ڕەش بێ
بزنەلەڕ(دەر)
(زەن) بزن مێرگ، باڵندەیێکی بۆری گەورەیە وەکوو قازی وایە گۆشتی د،خورێ، بزلەڕ
بزنەمەرەز
بزنێکە تووکی درێژو نەرم و ڕەنگی جووراوجووری هەیە، (باک) چوور
بزنەهەمس
بزنێکە دەم و قەپۆزی سوورکار بێ
بزنەوان
شووانی بزنان
بزنەوەس
مەشکەیەکە لە پێستی بزن دروستکرابێ
بزنەپۆش
بزنێکە گوێی شۆڕو درێژبێ
بزنەڕیشە
گیایەکی بەهارییە، گەڵای وەک گەوەر وایە، بنجێکی بچووکی هەیە گوڵێکی شینکاری هەیە