تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زراو
زاڵۆ، زارە، (کە.):زارۆ.(ڕۆژ.)زاڵە، زالوو، زارەترەک، زەندەق ، کۆم، دین، زەهلە، ئەترەش، زەنەق، نەترە، هەترەش، زاوور، -بردن: تۆقاندن، زەندەق بردن.-چوون:تۆقین، زۆرترسان، توورەکەی زراوێ، کە بە نێوەڕاستی کەلێنی دوولۆی جەرگەوە نووساوە دڵۆپ دڵۆپ بەسەرێش ئاشک (گەدە) دا دەتکێ تا خوواردن بتاوێتەوە. (هەورا.): تاڵە. زەرداو.باریک
زراوبردن
تۆقاندن، دلهاندن، زەهلەبردن
زراوتۆقین
مەبەس لە زۆر ترسانە
زراوشان
(ئەردە.): زێڕەوشان، شاباش
زراوچوون
تۆقین، زەهلەچوون، زراوترەکبوون، زاڵەتەقین، زراوتۆقین
دامەزراوی
دامەزرایی
دۆزراوە
چتێکە دۆزرابێتەوە ، دیترابێتەوە
قۆزراوە
چتێکە وەکوو تۆپ و چتی تر لە حەواوە بگیرێتەوە
مزراوییلکە
حەفت ترنگێنە٬ حەوت ترنگێنه٬ مرارۆکە٬ مزەوره٬ (ڕۆژ.):جلبڕ٬ چێشتێکی ترشە و هێلکەشی تێ دەکرێ
خووازراو
خوواستراو،چتێکە بە خوواستن وەرگیرابێ
دامەزراو
دابین کراو٬ (کە.):دامزراو٬ بنەگرتوو٬ جێگرتوو٬ بنگرتی٬ تاقەتکراو٬ چتێکە لەشووێنێکیدا جێگیربووبێ٬ چەقاو٬ چەقێنراو
داهێزراو
لەشگران٬ خاو وسست
دزراو
چتێکە دز بربێتی
قەلەزراو
(خۆ.):ترسەنۆک
پارێزراو
ڕاگیراو._ی: ڕاگیراوی