تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریوان
(موک) بڵیمان. ئەو تەڕاییەیە، کە بە بێچووانەوە دەبینرێ دووای بوونیان
بریوبریو
بۆلکە(مەریوا)
تریوینک(دەر)
تەریوی(باک)
جوورە ماسییەکە
جریوە
جیکە، زریوە، سریوە، دەنگی پەڕەووری گچکەیە، جرووکە، سریوەی ئەستێران و جووڵانەوەیان لەپێش چاوان
جریوەجریو
دهنگی چۆلەکەو پەڕەووری گچکەیە، سریوە، جیوەجیو، جیکەجیک، جلوە، وورشە، سریوەسریو، زریوەزریو، وورشەوورش، بۆ گرشەگرشی ئەستێرانیش بەکار دەبرێت
زریوە
نێوی دەنگی پەڕەووری چکۆڵە و سیسرکێیە. جریوە. وورشە و پرشەی چت، (ئەردە.): ووریشە، (ئەردە.): وورۆشان
زریوەزریو
جریوەجریو، زریوەی یەک لەدووای یەکتری. وورشەوورشە.وورشەوریش، وورۆشەوورۆش
زەریوەن
(هەورا.): گیایەکی کووێستانییە بنجەکەی بە ووشکی دەهاڕڕێ بۆ گۆشتە زوونە بە بریناندا دەکرێ و زۆر باشە
سریوە
سروەی بای ٬شنەی با ٬ سرتە٬چرتە٬ هەستە٬ سروە. جریوە.
سریوەسریو
دەنگی نزمو بێ تینی باڵندە و بێچووەو باڵندانەلە شەوێدا٬مشکیش_ی دێ
فریوان
فریوخوواردن٬هەڵفریوان
فریوباز
خاپۆ٬ خاپۆک٬ فێڵباز٬ (کە.):بەزاچ٬ فریودەر٬ لەخشتەبەر٬ زانەخرۆ٬ سەمەندەکرۆژ٬ قۆڵشکێن٬ دەست شکێن٬ خاپینۆک٬ -ی:تەفرەدەری
فریوخوواردن
فریودراندن٬ قۆڵشکان٬ دەست بڕان٬ خەڵەتان٬ چاخ و بەنگ خارن٬ خاپیان٬ فریوان٬ هەڵفریوان
فریوخۆر
تەفرەخوواردوو.-ی:هەڵخەڵەتان
فریودان
تەفرەدان٬ هەڵخەڵەتاندن٬ خاپاندن٬ لە خشتەبردن٬ چاغ و بەنگ کرن٬ قۆڵشکاندن٬ چاوبەستن٬ تاودان٬ لەپاندن٬ زەباندن
فریودەر
خەڵەتێن٬ هەڵخەڵەتێن٬ (کە.):بەزاج٬ فریوباز٬ زەوتەک٬ فێڵباز٬ تەفرەدەر٬ سەمەندەکرۆژ٬ خەپۆ٬ لەبۆک٬ فریوبەر٬ هەڵفریوێن
فریویان
(ئەردە.): هەڵخەڵەتاو
فریویاگ
(ئەردە.): هەڵخەڵەتاو