تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باگژە(ئەردە)
بایەکە لە ناوەندی شەماڵ و سەبادا
باگۆردان(ڕەوا.، کۆ)
باڵ فش کردنەوە
باڵ فشەو کردن
باڵاشەمە(ئەردە)
باڵیشمە، دارێکە، کە لە دوولای تاقەیدا دادەنرێت بۆ ئەوەی دارەکانی سەری تاقەکە سەرەکانیان بخرێتە سەروان
باڵان(ئەردە)
باڵاکردن
درێژبوونی قەدو با ڵا، گەشەکردن، بەرزبوونەوە
باڵاگەردان
بوونە قوربانی بەژن و باڵا، خۆگێڕان بەدەورەی یەکێکیدا
باڵبەست کردن
بجگە(ئەردە)
برازاگ(ئەردە)
برامازگ(ئەردە)
جوورە بەرێکە لەبەری دارەمازوو
بردران
بردن
بردن
لەنێوبردن، لەناوبردن، تەفرو تووناکردن، نەبووکردن، هەتاوبردن، سووتان؛ ئاوور بردی: ئاگر سووتاندی
بردنەبەس
بردنەسەر
وەسەرخستن، بردنەسەرەوە. گەیاندنە پایان، دووایی پێدان، کۆتاکردن، قسە گەیاندنەسەر، تەواو کردن. بەڵێن و پەیمان بەجێ هێنان
بردنەوە
بە پێچەوانەی دۆڕاندن، سەرکەوتن لە یاریدا، قازانج کردن، لە قوماری سوود کردن. دووبارە چتێک بردنەوە شووێنی پێشووی
بردنەژوور
بردنە ناوەوە