تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرداوێژ
ماودای هاویژتنی بەردێکی دەستییە، بۆ وێنە ماڵی وان بەرداوێژێک دوورە لە ماڵی ئێوە
بەرداوەتی(باک)
گۆرانی داوەتییە
بەردایی
بەردبەردانێ
بازەڵێن، جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە
بەرگەردان
قاقەزی کاربۆن
بەرۆک بەردان
بریتییە لە دەست لێک بەردان، وازهێنانی یەکێک لە یەکێکی
بەسەردابڕین
چتێک لە لایەن فرۆشیارێکەوە بە زۆری بە نرخێکی زۆرو یا سەرەڕآی بێ کەڵکی و کەموکووڕی دان بە کەسێکی. کێشەو ڕووشەو گێچەڵێک بە ملی کەسێکیدا بڕین. ئافرەتێک، کە بە زۆر خۆی بەسەر پیاوێکیدا ببڕێ
بەسەردادان
بەسەرداهاتن
ئامۆژگاری کردن، هەڵشێلان. تووشی ڕووشەو کێشەهاتن._ی شەو: ڕۆژ ئاوابوون و شەوهاتن
بەڵاگەردان
قوربان، گۆری، بەڵاگێڕ، دەردەوگەڕێن، وەیەوگەڕێن._ی باڵاتبم: بەدەوری باڵات دا گەڕێم، بە قوربانی باڵات بم
تاس بەسەرداهاتن
تۆپ ئاووردان
تۆپ ئاوێژتن، تۆپ ئاگردان. مەبەس لە نابووتیشە
تێبەردان
خەریک کردن، بەگژ یەکتریدا کردن. کارو بەرخ بۆ مژینی داکیان بەڕەڵا کردن. ئاژاڵ لە باغچە بەردان: بەڕەڵاو پەرت و بڵاوکردن. بە گژدا کردن، ئاوڕیشکردن، هشدان. سەگەکەی لە کاروانه کە بەردا، تاژییەکەی لە کەروێشکەکە بەردا. سووتاندن، گڕدان. ئاگری لە پووشەکە بەردا: سووتاندی. سەگ لە خەڵک بەردان، تاژی لە نێچیر بەردان، تاژی و ئیتر بەڕەڵا کردن. پەڕاندنی نێرەیە لە مێ لەکاتی فاڵ و تەگەو کەڵدا
تێوەردان
تێک وەردان، شێواندن. (هەورا) چەنەوەردای. ئاو لە زار یا لە قاب و دەفر وەردان بۆ خاوێنکردنەوەی. هێنانەوەی دۆ لەسەر ئاگر تا دێتە کوڵ بۆ ئەوەی نەبزڕکێ تا بیکەنە چێشتی دۆکوڵیو
تێکبەردان
بەگژ یەکتریدا کردنی دوو گیاندار یا پتر
تێکوەردان
تێوەردان، (هەورا) چەنەوەردای. گرژاندن
تەندەردان
مل داکێشان، دڵخۆشبوون
تەنوورداخستن
هەڵگیرساندنی ئاگر لە تەندوورێدا بۆ نان پێکردنێ. مەبەس لەوەشە، کە چەند کەسێک کۆ ببنەوەو خراپە باسی یەکێک بکەن