تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باردان(زا)
باگردان
(باک) گوندۆر، بانگوور، بانگۆرە،بانگۆوەر، باگوردن، باگردێن، بانگردێن، (هەورا) بانتلێن، بانتلیز، شەولەبان
باگردانگێڕ(بابا)
باگۆردان(ڕەوا.، کۆ)
باڵاگەردان
بوونە قوربانی بەژن و باڵا، خۆگێڕان بەدەورەی یەکێکیدا
بغوردان
بوخچەبەگەردانێ
جوورە گەمەیەکە دەستەیەک بە کۆمەڵ دادەنیشن بوخچەیەکی بۆ یەکتری داوێن، یەکێک بەدووی بوخچەکەدا ڕادەکا لە دەرەوە لە دەستی هەر کەسێکی بیگرێ ئەو کەسە وەکوو وی تێدەکەوێ
بوخچەگەردان
بوخچە بە گەردانێ
بەدکردار
بەدکار._ ی: بەدکاری
بەراوورداکردن
بەرخووردار
پایەدار، تەمەندرێژ، سەربڵند._بوون: پایەداربوون، بەری ژیان خوواردن._ی: پایەداری، تەمەندرێژی
بەردار
پڕبەر، خاوەندبەر، پڕسوود._بوون: بەرهەمداربوون._کردن: (باک) بەلیاندن. هەڵگرتن، خودابەردارنیە: خودا هەڵی ناگرێ. باردار، زگپڕ، تۆلدار._ی: پڕبەری، خاوەندبەری
بەرداس(ڕۆژ.، هەو)
دەغڵێکە کاتی دروێنەی بێ و گەیشتبێ و ئامادەی دروێنەکردن بێ. دەغڵێکە هێندە بەرزبووبێتەوە داسی بگاتێ
بەرداسیاو
بەرداش
بەرداسیاو، (باک) بەراڤ، تلت. (هەورا) هارەئاساو، هارە، هاراسیاو. بەردێکی پان و خڕە کونێکی لە ناوەڕاستیدایە بە دووبەزداشان بە هێزی ئاو دەغل و دانی دەهاڕن
بەرداشت
بەردانی
بەردانەوە
دادانەوە، شۆڕکردنەوە، لە حەواوە خستنەخووارەوە، کوورکردنەوە، فڕێدانی چتێک لەبەرزییەوە، تەکەرکردنەوە. بەردانی ئاوی گیراو