تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارداف
ئارداوێژ
ئەو ئاردەیە، کە بەرداش لە کاتی سووڕان و خولخوواردنێدا فڕێی دەدا. زاردڕاوی زمان شیرین و ناشیرین
ئافتاوگەردان
سەیوان، چەتری هەتاوێ. چادری گچکە، خێوەتی بچووک
ئاودەردان
پاڵاوتن، پارزنین لە گۆزەو کووپەی تازە
ئاومردار
ئارەقەی مردوو، چیامانی، چایمانی، ئاوی پەسیوی
ئاووردان
ئاگردان، گۆڕک، کوچکاوور،(دەر)کوچکانی، سووتان، تەقاندن، تۆقاندنی چەکان، ئاووردان
ئاوگردان
بڕوانە: ئاوگەردان
ئاوگەردان
پابێکی مسینی کلک درێژە لە کاتی جل شووشتن و ئیدیدا ئاوی پێ لە مەنجەڵ هەڵدێنجرێ
ئاڤ تێ وەردان
ئاگربەردانەوە
ئاگرنان بە شووێنێکەوە تا بیسووتێنی
ئاگردادان
(باک) ئاگرداران، بەدخوویی، داوێن پیسی
ئاگردار
ئاوردار
ئاگردان
قووڵکەیەکە ئاگری تێدا دەکرێتەوە، گۆڕک، ئاوورگ. ئاووردان و تەقاندنی چەک. دەرکردن. کوچکی ئاوور
ئاگردانک(باک)
ئیردانە(کە)
ئێستردار
هەسترکێش، هەسترڤان
ئەیردانە(کە)
باردار
گیانداری ئاووس