تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەربا
کووزەر، کۆزەر، پووش و پەڵاشی دانەوێڵە، کە شەن و کەو کرابێ . پاک کرابێتەوە. (دەر) باگر، وەروا. بەرباد، خراپ. دانەوێڵەیێکی پئئچە، کە لەکاتی شەنەکردنە با بیبات. چتێکە، کە بای لێ بدا باشتر دەردەکەوێ
بەربات
بەرباخت
بەربەخت، کچێکە کاتی شووی هاتبێ
بەربادی
تەفرو توونایی
بەربار
بەرپرسیار._بوون: بەرپرسیاربوون، جاشەکەر یا ئێسترێکە تەمەنی سێ ساڵی تەواوبێ، کاتی بارکردنی هاتبێ و هێشتا نەگیرابێ، ووڵاخێکە تازە فێرە باربردن بکرێت
بەرباران(باک)
بەربازن
بازنەی گچکە، بازنۆکە، بازنێکی باریکی گچکەیە لە دووای بازنەکانی ترەوە لە دەست دەکرێ بۆ ئەوەی دانەماڵرێن
بەربانک(باک)
سەربان، (ئاک) هەیوانی پێش باڵەخانەیە
بەربانگ
خوواردنێکە ، کە ڕۆژووان لە ئێوارێدا بێخووا، بەرشێو، سەرشێو، ناشتا، بەیانی زۆر زوو، سپێدە، بەرشیو، سەرشیو._کردنەوە: ناشتاشکاندن، خوواردنی بەربانگ لە ئێوارەدا، (باک) لوولە، بۆڕی
بەربای گووێ کەوتن
سووسەکردنی دەنگ و باسێک
بەربخووار(باک)
بەرەوخووارەوە._ێ(باک): بەرەوخووارێ
بەربشەپ(باک)
دەروای چۆم و دەریایان
بەربن(ئەردە)
بەربهەڤ(باک)
وێچوو، بەرانبەر._بوون._ کرن._ ئانین._ هاتن
بەربوو(زا)
ئەوکەسانەن، کە بۆ بووک گوواستنەوە دەچن
بەربووار
بڕوانە: بەربووارد
بەربووارد(هەورا)
قسر، ئەستێوور، ئاژاڵێکە یا ماڵاتێکە نۆبە بەری خۆی بگۆڕێ واتا ئەوساڵەی، کە پێویستە بەربگرێ نەیگرێ و بیبووێرێ
بەربووری(باک)