تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەربینەک
(باک.): سەلەندە٬ بان٬ سەربان
سەربێر
سەرگری ئاژاڵان بۆ بێری٬ ئەو کەسەیە سەری ئاژاڵان بگرێ تا بێری بیدۆشێ
سەربێشکە
پەردەیێکە بەسەر لانکی منداڵاندا دەدرێ٬ سەرلانک.
سەربێموو
سەرتاووس٬ تاس٬ سەرتاس
سەربێن
سەربەست٬ بەن یا پەتێکە سەری چتی پێ ببەسترێ٬ دەرخۆنە٬ سەرپۆش
سەربە
دەسته٬ لەمەڕ٬ ئاشنا٬ دۆست٬ دارا- فیسارکەسییه٬ دەستەی وییە یا ئاشنای وییە.
سەربە فەتارەتدان
تووشکردنی یەکێک بە کارەسات و چووتمێکی وا ٬ کە سەری تێدا بچێ
سەربە هەش
سەربە خەم٬ سەربە تیل.-ی: سەربە خەمی٬ سەربە تیلی
سەربە هەوێ
هەوێدار٬ ژنێکە هەوێی هەبێ
سەربە گێچەڵ
سەربەبەرد دادان
سەر لەبەرد دان٬ پەشیمان بوونەوە
سەربەتاک
(دەر.): سەرئاوەڵە٬ سەربەرەڵا٬ سەربەتاڵ
سەربەتاڵ
سەرئاوەڵە٬ بێ سەردار٬ بێ خاوەند٬ بۆ ئافرەتی بێکەس و بێمێرد بەکاردەبرێ.
سەربەتاڵی
بێ سەرداری٬ بێ کەسێتی.
سەربەخۆ
ئازاد٬ سەربەست٬ بسەرخووه٬ خۆیبوو٬ خووەسەر٬ سەربەربوو٬ بۆ کەسێک یا نەتەوەیێک بە کاردەبرێ ٬ کە ژێر دەست نەبێ٬ خۆسەر٬ ڕاستەوخۆ٬ لەخۆڕا
سەربەخۆیی
خۆیبوون٬ سەربەستێتی٬ خووەر٬ خۆسەری٬ بسەرئازادی.
سەربەدوو
سەربەدووکە
(کۆ.): گیایەکی کێوییە گەڵای وەهی کاهووی دەچی٬ دخورێ و تامیشی وەکوو وی وایە.
سەربەدۆ
دۆبەسەرە(گیایەکە).
سەربەدەرەوە
ناودار٬ بەناوبانگ٬ کەسێکیشە ٬ کە هاتوچۆی دەرەوە زۆر بکات.