تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەڵێن(درە)
بەرگردەڵە
دارێکی خڕی گردە، بۆ داگرتنی بەرداشی ئاش، وەستا لەگەڵ پازناودا بەکاری دێنێ
بەقنگەوە خستنەکەندەڵان
برێتییە لە دەمدانەوەی یەکێک
حەشدەڵا (ئەردە.):
داردەڵامە
(ڕەوا.): گەمەیێکی منداڵانەیە جووتە گوریسێکە لە لکی دارێکی دەخەن و دارێکی درێژیش دەخەنە نێوقەفی گوریسەکانەوە، کە بەرانبەری یەکتری ڕابوەستن و منداڵان سوواری دەبن، (جا.) داردیلەکانی،(هەورا.)دیلەکانێ
زەردەڵە
مرۆی زەرد و لەڕ و لاواز، ڕەقۆڵە
سەندەڵی
جوورەکورسێکی لەسەر دانیشتنێیە،جێگای کەوش لێدا کەندنێیە.
مردەڵە
مردۆخ٬ مردۆخە
وردەڵە
چکۆڵە٬ گچکه٬ بچووک
ووردەڵە
بڕوانە: وردەڵە
پردەڵە(بابا)
چەند دارێکە لەسەر (خەردار)ی ئاش ڕایەڵ دەکرێن و بەرداشیان لەسەر دادەنرێ. دارێکی درێژە لەسەر دوو سینگ داکوتراوە لە ناوەندی (مۆلەقە) و (نەوەرد)دا ڕایەڵی جۆڵای ڕاگیر دەکات تا کارەکەی لارو خوار نەبێت
کوندەڵان (ڕەوا.)
شووێنێکە هاینان کوندەی ئاوێ ی لەسەر دادەنرێت و بەگژ و گیا و قەڵان دادەپۆشرێت لەبەرزی یە٬ کونەڵان٬ کوڵەنان٬ تاساردبێ.
کوودەڵە
بڕەک٬ (ڕەوا.) بزڵەبەراز ٬ (هەورا.) بێوەڵە٬ بەچکەی بەرازی. بۆ بێچووە بەراز و وورچ بە کاردەبرێ.
کوولەکەسەندەڵی
جوورە کوولەکەیەکی گەورەی سەرخڕی قاشقاش دەکرێ بەچێشت.
کۆدەڵە
چیایەکە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێ بەلای حاجی ئۆمەراندا
کەندەڵان
کەنەڵان٬ کەند٬ قەد پاڵێکە ئاو دایدڕیبێ وەکو دیوار ڕاست ڕاوەستابێ
دەڵەدەڵ
باری نزیک زانی ئافرەتانە، لەسەر دەستان، دەڵ، لەسەرزان. زەردبوون و نەرم بوونی دومەڵ بەڕەنگێک کەکاتی دەربوونی هاتبێ. قوونێرو دوومەڵێکە گەیشتبێ و نزیکی دەربوون بووبێ
سۆرزەندەڵ(بابا)
سوورێکی پرتەقاڵییە.
سەندەڵ
گیایەکە ئەژنۆک پتر بڵند دەبی گەڵاشی وەهی تووتنێ دەچێ ودووڕێزە بەرانبەری یەکتری بەنی پێ ڕهنگ دەکرێ ڕەنگی زەرد دەکات نێر تکەکەی پشتێندێک بڵند دەبی وچووار سوو چەبەرەکەی وەکوو قۆدیلەی وایە تۆوی ووردی تێدایە ئەگەر بەکولاوی لەسەر زگی ژانداری دانێن ژانەکەی دەبڕێ(سەق)گێنۆ(خۆ) سەندەر،دارێکی هیندوستانی و گەرمیانییە بۆنی خۆش وبەنرخە وڕهنگی سوورە،شمک.
گرودەڵ
گرۆڵێ بەرگان.
گەندەڵ
داری ڕزیو و کرمن و کڵۆڵە.