تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەڵەدەڵ
باری نزیک زانی ئافرەتانە، لەسەر دەستان، دەڵ، لەسەرزان. زەردبوون و نەرم بوونی دومەڵ بەڕەنگێک کەکاتی دەربوونی هاتبێ. قوونێرو دوومەڵێکە گەیشتبێ و نزیکی دەربوون بووبێ
دەڵەسەگ
دێڵەسەگ
دەڵەشیر
(ئەردە): کچ، کەنیشک
دەڵەشێر
(ئەردە): شێری مێ
دەڵەمیز
(ڕۆژ.): چرت میزە
دەڵەمێ
هێلکەی نیوەبرژاو، دەڵەمە
دەڵەمە
ی شیری : (هەر) گیوی، شیرێکە لەبەر کەمکوڵاندنی ترش نەبوونێ و کەمێک مەیی بێ.- ی هێلکەی : دلمەی، دەڵەمێ، دۆڵەمێ، واتە هێلکەی نیوە برژاو
دەڵەوەسان
(فە.): وەدوواکەوتنی چەند گۆڵەسەگێکە بەشووێن دێڵەسەگێکیدا
دەڵەچە
مرۆڤێکی سووک و نزمە کە مێچکە مێچکە بۆ ئەم و ئەو بکا
دەڵەچەک
(کە.): ماستاوکەر، ڕیایی کەر، مەرایی کردن، خووەلی دانین
دەڵەچەیی
نزمی و سووکی و مێچکەکردن بۆ ئەم و ئەو
دەڵەک
(ئەردە): دەڵە، دەڵەک، (شەم.) کووژە، کووشک، داعبایەکی سووری تۆخە کەوڵەکەی زۆر بەنرخە گۆیا چەکی بەربەرەکانێتی وی لە دوژمن تەنها (تسە.) چونکوو دەڵێن بۆ فسی- ی زۆر ناخۆشە ، هەر وەکوو دەڵێن گەورەترین چەکی کیسەڵ لە بەرەنگاری دوژمندا تەنها فسە . دێڵەبەبا
دەڵەکدان
(لو.): پاڵپێوەنان، (دەڵەکدە) واتە پاڵی پێوەنێ
دەڵەکردن
کەنەفتکردن
بازدەڵباز
بوودەڵە
نابووت و پووچەڵە، نەزان و گێل و ووڕو تێنەگەیشتوو
بەردەڵان(دەر)
هەردە، بەردەڵێن. زبران، گەرگەر، چەقەڵ، چقڵ، کەرە، کڕێن، شووێنێکە بەردی زۆر بێ
بەردەڵانی
زۆر بوونی بەردە لە شووێنێکیدا
بەردەڵبەرد
دەربەدەری، سەرگەردانی، بەشێوەیەک، کە هەردەمەی لە جێگایەک و هەر ڕۆژەی بە شاخێکەوە بێ
بەردەڵێن(درە)
بەرگردەڵە
دارێکی خڕی گردە، بۆ داگرتنی بەرداشی ئاش، وەستا لەگەڵ پازناودا بەکاری دێنێ
بەقنگەوە خستنەکەندەڵان
برێتییە لە دەمدانەوەی یەکێک
حەشدەڵا (ئەردە.):
داردەڵامە
(ڕەوا.): گەمەیێکی منداڵانەیە جووتە گوریسێکە لە لکی دارێکی دەخەن و دارێکی درێژیش دەخەنە نێوقەفی گوریسەکانەوە، کە بەرانبەری یەکتری ڕابوەستن و منداڵان سوواری دەبن، (جا.) داردیلەکانی،(هەورا.)دیلەکانێ
زەردەڵە
مرۆی زەرد و لەڕ و لاواز، ڕەقۆڵە
سەندەڵی
جوورەکورسێکی لەسەر دانیشتنێیە،جێگای کەوش لێدا کەندنێیە.
مردەڵە
مردۆخ٬ مردۆخە
وردەڵە
چکۆڵە٬ گچکه٬ بچووک
ووردەڵە
بڕوانە: وردەڵە
پردەڵە(بابا)
چەند دارێکە لەسەر (خەردار)ی ئاش ڕایەڵ دەکرێن و بەرداشیان لەسەر دادەنرێ. دارێکی درێژە لەسەر دوو سینگ داکوتراوە لە ناوەندی (مۆلەقە) و (نەوەرد)دا ڕایەڵی جۆڵای ڕاگیر دەکات تا کارەکەی لارو خوار نەبێت
کوندەڵان (ڕەوا.)
شووێنێکە هاینان کوندەی ئاوێ ی لەسەر دادەنرێت و بەگژ و گیا و قەڵان دادەپۆشرێت لەبەرزی یە٬ کونەڵان٬ کوڵەنان٬ تاساردبێ.
کوودەڵە
بڕەک٬ (ڕەوا.) بزڵەبەراز ٬ (هەورا.) بێوەڵە٬ بەچکەی بەرازی. بۆ بێچووە بەراز و وورچ بە کاردەبرێ.
کوولەکەسەندەڵی
جوورە کوولەکەیەکی گەورەی سەرخڕی قاشقاش دەکرێ بەچێشت.
کۆدەڵە
چیایەکە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێ بەلای حاجی ئۆمەراندا